» ژیان بنایی
ژیان بنایی
خانم "ژیان بنایی" (به کُردی: ژیان بهنایی) شاعر کُرد زبان است.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
اگر با شعر مرا نمیفهمی
با نثر خودم را معرفی خواهم کرد
اگر با صدایم نشناسی مرا،
به آوار نی خواهم خواند و
چون مشایخ برایت دف خواهم نواخت.
تا چون دراویش از خود بیخود شوم و
دعای خیرم را بدرقهی راهت خواهم کرد.
(۲)
اگر وطنم غیرتی داشت
بعد از مرگ این همه عزیزش،
قلههایش زیر برف مدفون نمیشد
و چشمان سیاهش
خیس از برفاب نمیشد!
و دامنهی کوهستانهایش را
به گیاهانی با ریشههای سخت و عمیق نمیپوشاند
و سینههایش را با
آلاله و نرگس آرایش نمیکرد.
(۳)
هنگامهی هر غروب
دعای خیر میکنم برایت
به درگاه پروردگار،
میدانی چرا ای وطن!
زیرا، تو از من تنهاتری...
مترجم: #زانا_کوردستانی
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
کاتێک کە
بارگرانی ڕووتێ ئەکات لە ئاسمان
باران ئەبارێت
کاتێک کە
خەم زۆر ئەبێت چاو فرمێسک دەرێژێت
لەتاو خەم و ئازارەکانت
خودایە ھەرخۆت فەرزی کە
بە باشتر بۆ ھەنگاوەکان
لەسەر شکاندن و برینداری دڵ.
(۲)
هەر وەک خۆی جوانە
باران، وردە وردە لەناویا بڕۆی
بیرم لە چەتر نەکردۆتەوە
ڕۆژێک ووتم با بیکرم
هەر پێش گەرانەوەم وون بوو
دڵگران بووم
بۆم نووسی...
هەر کەباران نەما
ئیتر چەتر بۆ هەمووان عەیبە.
چونکە / کە بەرژەوەندی تەواو بوو
وەفاش بوونی نا مێنێ.
باران... هەرخۆی بەسە
خۆشی دەنگی
بزەی نەرمی
خورەی هاژەی
گرمەی هەوری.
بەڵام
تورەی لافاوی نا
خولاوخنکێنی نا
دارمان ودارووخاوی نەخێر نا.
(۳)
گەر ئافرەت
ناڕەزایی دەربڕی
بۆ مافەکانی ئەوا پیاو تاوان بارە
بەڵام...
گەر پیاو
گریا ھانای برد بۆمافی
ژن و مناڵی ئەوا شکۆی
نیشتمان
بەرەو دارمان
دەبینرێت متمانەی ناگەرێتەوە
لە بەرامبەری.
(۴)
گەر بە نووسین لێم تێناگەی
بە پەخشان بۆت دەھۆنمەوە
گەربە دەنگم ئاشنانابیت
بە گۆرانی نەی دەچرموو
دەفی شێخان دە ژەنم
وەکوودەروێش حاڵ بمگرێ
بە دووعای مەولانەش
نەوە ستمەوە
باشبری شمشێرتیغم
کات بەش بەش
بە خوێنم مۆمیام کەن
تا ئەوبتە بێ رۆحە بۆ تەنھا
جارێ بەھۆش بێنمەوە.
(۵)
کەژیان بێ سوود تەمەنی جوانی
مرۆڤ ئەبات بێ ھۆ
ئیتربۆچی
چواروەرزی ساڵ پایزنەبێت
کە خۆشی
بوونی نەبێت لە ژین
دەبامرۆڤ
ھەمووی سپلەو بێوەفابێت
کە شەر
ھێندە ئاسان بێت بۆ کورد چش لە دنیا
باجە نگی جیھانی سێھەم بێت
(۶)
گەرنیشتیمان
غرووری هەبواویە
باڵای چیاکانی تۆزی بای شبر
لەخۆ ناگرت
و چاوە ڕەشەکانی گریەی لە ئاوی
بەفرین نابوو
دامێنی سەختی بە ڕەگی درکیی
داناپۆشی
و لەسەرسنگی
گوڵاڵە سوورەو گوڵە نێرگز
سەری دەرناکردوو
نابووژایەوە سەرلەنوێ.
(۷)
ووتی
هەموو ڕۆژێک
گەر لەوێ نەبم
ئەوا
بەڕۆح لەوێم
بە تێل
بەدەنگ
هەموو ڕۆژێ
وێنەی ئمرۆت
بۆ ئەنێرم
هی سەعاتێک
دووانی کە... تا
بەیانیەکی... کە
هەموو ووشە
جوانەکان ڕیزئەکەم
ڕستە ڕستەشیعرەکانم
بۆ ئەنێرم
بە ڤۆیس ئەی
کەم بە بەستەو
بەڤیدیۆ گۆرانیت
بۆ ئەڵێم
ڕاسستەوخۆ
هەموو ڕۆژێک
ئاهەنگێک بۆ ئەگێرم
تا دلخۆش بیت
هەرگیز خەم لەدەرگات نەدات
دووری من لەبیربەرێ.
منیش...
ووتم
ئەو هەموو جوانی یە
ئەو هەموو وێنەو تابلۆ
نەبینراوە وانە
ئەو هەموو
بەستەو مەقامە
هەمووی لە تۆ رائەبینم
بەلام
هیچیان بەساتێک
بەسەعاتێک
هەموو ڕۆژێک... تا...
تەمەنێک نابێت
کە تۆ لێرەبیت
و لەلای من بیت.
(۸)
لەگەڵ ئاواوابوونی ئێوارە
نزا پێش خۆم بۆ تۆ دەکەم
لە لای یەزدان
ئەزانیت نیشتمان
چونکە... لەمن تەنیاتری.
#ژیان_بهنایی


وبلاگ انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
