» آمانج جبار
آمانج جبار
آقای "آمانج جبار" (به کردی: ئامانج جەبار) شاعر معاصر کرد، زادهی ۲۸ مه ۱۹۹۳ میلادی، در اقلیم کردستان است.
─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─
(۱)
باید تنهاییام را ببوسم
و پروانهها را بیاموزم
که آزادانه در اتاقم پر بزنند
هرگاه که تمایل دارند
آنگونه که اتاقم وطن آنها هم بشود.
(۲)
من که اکنون مبتلا به پوسیدگی درون و
تکه تکه شدن آرزوهایم شدهام
چگونه داستان زندگی سیاهم را
بیاندازم درون
آن تابلویی
که زندگی درونش لبخند میزند.
(۳)
سخت است که بفهمیم
سرنوشت از کدامین راه ما را گذر خواهد داد
به کدامین گوشه و زاویه، از زوایای زمین
ما را ساکن خواهد کرد.
از این روست که باید
به آن راهها هجوم بیاوریم
که لبریزند از رویاهای سپید.
(۴)
روزی از راه خواهد رسید
که پی خواهی برد
زندگی چه جهنمیست!
آنگاه در صدد فرار از چنگالش خواهی بود
وقتی میفهمی که سهمی برای آرزوهایت اختصاص نداده است
از این روست
که باید به طغیانمان بر علیه زندگی افتخار کنیم.
(۵)
مردهای را دیدم
که با دستان ظریفش
آزادی را نگه داشته بود و
اشک از چشمانش سرریز میکرد.
(۶)
پنجرهای، رویای نسیم را
برای پروانهای تعریف میکرد
که بر سر شانههایم آرام نشسته بود.
(۷)
نمیدانم فرشتهها پاکترند
یا آن دخترکان
که آیینهی خدایند بر روی زمین.
┄┅═✧❁????❁✧═┅┄
کاک "ئامانج جەبار"، به ناوی تەمامی "ئامانج جەبار کەریم"، شاعیری هاەوچەرخی کوردە، کە لە رۆژی ۲۸ گەلاوێژی ۱۹۹۳ زایەنی، له دایک بووه.
■□●□■
(۱)
[دەبێت تەنیایم ماچبکەم]
دەبێت تەنیایم ماچبکەم
پەپولەکان فێربکەم
بەئازادی بەنێو ژوورەکەمدا بفڕن
بێتە نیشتیمانی ئەوانیش
هەرکات ئارەزویان لێی هەبوو
پڵێسەکانی من لەبڵێسەکانی
جەهەنەم گەورەتربوو
چیرۆکەکانی من لە گێڕانەوەی
چیرۆکی خوداکان پیرۆزترە
لەڕوحمدا
دەزانم ئەم خەونانە هیمن نین
ئەو ئەستێرانەی کەبەڕۆژ دەخەون و
بەشەو بەخەبەرن
ئەوانیش هەرهیمن نین
من کە ئێستا بۆنی گاوڕی چێڵەکانم لێدێ
حەقیقەتی من لەکوێ و
کەیفوو سەفای شازادە چاوشینەکان لەکوێ
وەختێک لکێکی حەباکەیان بائەدەن
نازبەسەر خواشدا دەکەن
بەمنەتەوە پێیەکانیان لەشەقامەکاندا هەڵدەگرن
من کەئێستا تۆشی پوکانەوەی دەروون و
لەت لەتبونی هیوا هاتووم
چلۆن ئەم چیرۆکە تاریکانەم بخەمە
نێوو ئەو تابلۆیەی کەژیان تێیدا پێدەکەنێ
سەختە تێبگەین چارەنوس بەکام ڕێگادا دەمانبات
بەکام قوژبنی زەویمان دەناسێنێ
هەربۆیە دەبێت پەلاماری ئەو ڕێگایانە بدەین
کەپڕن لەخەونی سپی
ڕۆژێک دێت تێدەگەن ژیان چ دۆزەخێکە
ئەو وەختەی تێیدا ڕادە بوێری
بەشی لەزەتی ئارەزوەکانت ناکات
هەربۆیە دەبێت شانازی بەیاخی بوونمانەوە بکەین
ئەو وەختەی مردن دواهەمین تابوتمان دەژمێرێ
زەوی بەکەڕوڵاڵی ژیان دەباتەسەر
دواجار ئەویش کچێنی خۆی لەدەست ئەداو
لەشەرمان ئەمرێ
(۲)
لە کللەی سەرمدا
خەونەکانم دەجووم و تفی دەکەمەوە
سەر شەقامەکان
مردوویەک دەبینم
بە دەستە بچوکەکانی ئازادی هەڵگرتووە و
فرمێسک بەچاویدا دێتە خوارێ
پەنجەرەیەکیش خەونی بایی بۆ
ئەو پەپوولانە باسدەکرد
کەلەسەر شانم ئۆقرە دەگرن
گیرفانەکانم هێندە بچوکن
جزدانەکەم تێیدا جێگەی نابێتەوە
نازانم بەقسەی دڵم بکەم
یان ئەو ئەسیرەی
نەخشەی هەڵاتنی لەمێشکیدا
دەکێشا
لە کللەی سەرمدا
خەونەکانم دەجووم و تفی دەکەمەوە
سەر شەقامەکان
لەژێر باراندا پیاسەکردن
دەستە بچوکەکانمان بەڕوی ئەو ئاسمانانە
بەرز کردەوە کە ئاسمانێکی تر
دەیشاردەوە
ئەو وەختەی ئاوازم بۆ فانۆسەکان
دەژەنی
بەتەنیا لەسەری خۆمدا
دەفڕیم
ژیان جوانتر خۆی نیشان ئەدام
پێکەنین باشتر بۆ بەختم
پێدەکەنی
پارچە هوونبوەکانم خستە نێو جانتاکەوە
کاتژێرەکە لەسەر خۆ
تەمەنی بڕینین
مناڵەکان سەرقاڵی کایەیی خۆیانن
دایکیشم بە پاچە کۆڵەکەیەکەوە
لەنێو تەنیای خۆیدا سەرقاڵی
بژارکردنی خۆی بوو
(۳)
دەستە بچوکەکانم پڕدەکەم
لەخەونی ئەو بایانەی
کەلە بیابانەوە دێن
شەمەندەنەفەرێک بەڕێوەیە
شەقامەکان لە گیرفانمدا جێگەی نابێتەوە
ئەوەی بەتەنیا ئەتوانم بیبەم لەگەڵ خۆم
ڕوحی کتێبەکانە
لەجانتاکەمدا
ڕەنگە گەڕانەوەم سەختربێت
لەڕۆیشتنم
بۆیە دەبێت ئەم قاچم بۆ ئەوقاچم
بەکرێبگرم
تاکوو بەنێو زەمینی بێگانەکاندا
تێپەڕم
چەند جوانبوو سەمای هۆزەکان
لەکاتی گۆڕانی وتنا
ئەو وەختەی پێکەنین
بۆ بەختیان پێدەکەنی
ئەو شەوانەی لەژێر ڕوناکی گوڵە ئەستێرەکاندا
گوێبیستی چیرۆکەکانیان دەبووین
تامەزرۆی مانەوەم
زیاتردەبوو
بۆ ئەوەی خۆم متوربەی ئەوان بکەم
دەبێت وەکوو مار
توێژی خۆم فڕێبدەم و
بەرگێک لەپێستی پڵنگە کێوی
بکەمە بەرم
نازانم فریشتەکان پاکو بێگەرترن
یان ئەو کیژانەی
ئاوێنەی خودا بوون
لەسەر زەوی
ئەو وەختەی لەشەمەندەنەفەرەکە
هەڵبڕام
خۆم لەنێو ئەفسانەی
خوداکاندا بینیەوە
پڕبوون لەخوڕافاتی پایز
بۆ بڕینی ئەم دەروازەیە
دەبێت ڕوحی کتێبەکان
بکەم بەبارمتە
لای ئەم پاسەوانە
دەستە بچوکەکانم پڕدەکەم
لەخەونی ئەو بایانەی
کەلە بیابانەوە دێن
تۆبڕوانە
چارەنوس بەکام ڕێگادا بردینی
بەکوێی ناساندین
(۴)
لە گوندێک دەژیم لەو دورانە
بەرلە سپێدەی
هەموو ڕۆژێکی نوێ
سەبازێک نزا بۆ نیشتیمانەکەی دەکات
لەسەر بەردە نوێژی
کانیەک
پڕلە مەتارەو
قاپی فافۆن و
دۆلکەی شەنگ هەڵگرتوو
جانتاکەم بۆ قاوانی ئەو فیشەکانە ئامادە ئەکەم
کە لەکەدوای خامۆش بوونی
جەنگی سێیەمدا
جێدەمێنێ
چەند جوانبوو ڕوناکی زەردی چراکان
لەنێو تاقەیەکدا
ئەو کاتەیی ژورەکان بە گڵۆپ نەکرابوون
ئێستا ژورەکان خاڵیکراون
لە ڕووناکی چراکاندا
منیش خۆم متوربەی
ئەستێرەکانی شەو دەکرد
لەڕوحی ئاسماندا
ئاڵای نیشتیمانەکەم بینی
لەنێو قاپێکی ستیلدا
قاشکرابوو
بەچەشنی مەزە
تێکەڵ بەڕوحی بادە خۆرەکان دەبوو
لە ئێوارەیەکی زستاندا
ئەوەی لە دوای ستاوتە شینەکانەوە دەوەستا
بەدیار دەستی چەوری شۆفێرەکانەوە
ڕادەما
من بووم
لەشەمەندەنەفەری ژیاندا جێدەمام
چەشنی هەوا
ڕوحم تێکەڵ بەبا دەبوو
لەوەرزی مردندا
هەناسەکانم بۆنی
تەپلەکی ژوورەکەمی گرتبوو
سیماشم ڕەنگی
هەورێکی چڵکنە
لەژوور کللەی سەرمدا
ئەوەی دواجار من جێدەهێڵم
لەڕوحی کتێبەکاندا
هەڵدەگیرێ و
تێکەڵ بەهەستی خوێنەرەکان دەبێت
بەبێ ویستی خۆیان
(۵)
چیرۆکی خۆم
بۆ ماسیگرەکان دەگێڕمەوە
من کەئومێدم لەچاوی کاپتنەکانەوە دەبینی
باوەڕیشم پتەوتر دەبوو
چارەنوسم ڕێکەوتێکی چەند سەیرە
بەوڕۆژانەم دەناسێنێتەوە
کەمناڵیم تێیدا گەورەبوو
ئەو ڕۆژانەی کەوەکوو موعتادێک
مقەبای فڕێدراوی بازاڕەکانم
دەکردە ڕاخەرێک
چاوەکانم دەچوونە
خەوێکی ئێجگار قوڵەوە
ئەو شەوانەی گوڵە ئەستێرەیەک لەبری چرا
لەسەر تاقی ژوورەکەم دەدرەو شایەوە
ماڵەکەم پڕدەبوو لە ڕوناکی
هەموو پرتووکە قەبارە بچووکەکان
لەدەوری کۆدەبوونەوە
منیش : خۆم متوربەی ئەو شەوانە دەکرد
کەتێیاندا مەست دەبووم
وەک ڕێبوارەکان دەرکردنی هیلاکی جەستەم
لەژێر سێبەری
داری پیری مەزارەکان بوو
کە ڕۆژانێک ئومێدمان لەسەر هەڵدەچنی
وەکوو قەرەجێک
عاباکەم
ئەدەم بەسەر شانمدا و
هاوشێوەی سەماکەرەکان
ناز بەسەر بەیانیدا دەکەم
کە هیوایەکم چنگ بکەوێت
باشتر دەستم دەگوشم بەخۆمەوە
لەبری دایکم نزا بۆ سبەینێ دەکەم و
چیرۆکی خۆم بۆ ماسیگرەکان
دەگێڕمەوە
نیشتیمان خەونی من لەخەونی هەمان ئەو بایانە دەچێت
کە ئاسمان لە ڕوحیدا هەڵیگرتبوون
بۆیە دەبێت لەدەمی مردوەکاندا بەشوێن دۆزینەوەی
ئەو نوشتانەوەبم
کە جادوگەرەکان حەشاری دەدەن
چیرۆکی من لەخەونی شازادەکان
مەزنترە
بۆ ئەو ڕۆژانەی
کە سوێندم تێدا دەخوارد
لەتەک گەورەبونمدا
گێژاوی ژیان تونتر سوڕی پێئەدام
تۆبڕوانە چ حەقیقەتێک لەچاوەڕوانی مندا بوو
ژیان بەکوێی ناساندم و
خۆم لەکام دۆزەخدا بینیەوە
(۶)
فڕینی من
چەند جوان بوو فڕینی باڵندەکان ئەوکاتانەی ئاسمانیان بەفڕۆکە داگیر نەکردبوون
ئاسمان دڵی خۆی بۆ دەکردنەوە .
منیش کە ئاسمان ڕووخا بەسەر باڵندەکانی دا
تەنیا لەسەرم دا دەفڕیم و
خۆم متوربەی دۆزەخ دەکرد
لەڕۆژانی کڕێوەدا
من کە بەختی خۆم لەچاوی ئەو ئەمیرانەوە دەبینی
کە ئومێدیان بەدیواری ڕوحیانەوە هەڵواسی بوو
لەتەک ژیاندا
ئەوەی من دەمویست ئازادی ڕوحم بوو
لەهەمان کات و بەهەمان جۆر
خەونی هەمان شازادە بوو کەلە سنگیدا هەڵیگرتبوو
دەبێت لەهەمان پەنجەرەی مناڵیدا
سەرم بخزێنمە دەرێ
بەبەر چاوی هەمان کۆتر
لەهەمان ژواندا
من کەدەستم بە هیواکانی خۆمەوە گرتبوو
وەکوو هەمان ئەو ئەشقانەی
لەزەتی ژوانێک لەماچێکدا
دەبینەوە
وەکوو هەمان سەرباز لەهەمان جەنگدا
کە گوللە دەیپێکا
لەدوای خۆی بەتەنیا نیشانەیەک
لەگیرفانی چەپیدا
دەبوو بەدوو کەرتەوە
ئەوەی کەنزای بۆ سبەینێ دەکرد و
چیرۆکی بای بۆ غەریبەکان دەگێڕایەوە
من بووم
خەونی من لەخەونی هەمان ئەو پەپوولانە
دەچێت
کەلەسەر شانم ئۆقرەدەگرن
بۆیە دەبێت دواجار
جانتاکەم بۆ ئەو ئەستێرانە ئامادەکەم
کەشەو بەمنی دەبەخشێت
(۷)
ئەوە من بووم
لەدوای ماشێنەکانەوە بەجێدەمام
بەرلەوەی لێرە بڕۆم
هەناسەکانم بە ئەمیرەکان دەسپێرم
ئەوانیش بەدڵی گەڕەکدا هەڵیان واستین
لەژێر پڕشنگی بڵاوی ڕۆژەکەدا
لەسەر باگردێنێک
زوڵفی ئەو قەرەجانەم شانەدەکرد
کە ئاوێنەی خودا بوون لەسەر زەوی
شکاویی کەلـلە سەرم
ئەو ڕۆژانە بوون کەمنداڵیم تێیدا گەورە بوون
لەبری ئەوەی
ئاواز بۆ سەمای ماسیەکان بژەنم
برینی پەنجەی مردوویەک ببەستم
بەشوێنپێی کۆچەریەکاندا هەنگاوی ونم هەڵدەگرت
ئەوە من بووم لەدوای ماشێنەکانەوە بەجێدەمام
بەدڵشکاوی چاوم لەدەستی شۆفێرەکان بوو
تاکوو لەم ناڕەحەتیە قوتارم بکەن
وەکوو مرۆفێکی گوناهبار
شانازیم بەو ڕۆژانەوە دەکرد کەتیایاندا مەست دەبووم
بەرلەوەی لێرە بڕۆم
جانتاکەم پڕدەکەم لە نهێنی هۆدەکەم
پڕی دەکەم لەو ئەستێرانەی
کە شەوان ناومان لێدەنان و
دەستمان بۆ ڕادەکێشان
وەکوو ژنە ڕەشپۆشەکان
لەبەر سەما باراندا
گۆرانی دەڵێم و نزا بۆ سبەینێ دەکەم
هاوشانی ئەو کۆڵبەرانەی
تکایان لەبایەکی توند دەکرد
تاوەکوو لەسنور نزیکیان بکاتەوە
لەدوای هەر هەڵدێرانێکیش
هاوارێک بۆ شاخ و
خەمێکی گەورە لەدڵی دایکیاندا دەنێژن
وەکوو ئالوودەیەک
لەسەر مەقەبای بازاڕەکان نەبێت
خەوم لێناکەوێت
وەکوو سەگەکانی لاکۆڵان
بەردم تێئەگرن و بەشەق هەڵم دەستێنن.
لەدوای هەموو خەمێکیش
بیری ئەونیشتیمانە دەکەم
کە لەگەڵ مندا دڵڕەق بوو.
(۸)
[کاتێک دەبم بە دار مازوو]
کاتێک
دەبم بە پێنووس
لە پاش خۆم
چەند شیعرێکی ڕیش درێژ و
چەند ڕۆمانێکی بەساڵا چوو
ئەخەمە نێو
کەوانەی پشت چەمانەوە
کاتێک
دەبم بەبا
لە پاش خۆم
گڤە گڤ و
وژە وژی ماڵی کەژێک
ئەکەم بە بەڕۆکی
گابەردێکی بێ ژوانەوە
کاتێک
دەبم بە هەور
لە پاش خۆم
چەند پەڵە هەورێکی ڕەنگ بزڕکاو
بەدەم بروسکە و
گرمە گرمەوە
جێدە هێڵم
لە ناو لێزمەی بارانەوە
کاتێک
دەبم بە کانیی
لە پاش وشکبوونم
چەند دۆلکەیەکی بێ ڕەنگ و
چەند قاپێکی ژەنگ هەڵگرتوو
چەند بەردە نوێژێکی بەجێماو
چەند جۆگەلەیەکی کەمەر باریک
ئەدەمە دەست پیربوون و
پشت چەمانەوە
کاتێک
دەبم بە دار مازوویەک
لەپاش بەساڵا چوونم
چەند نەمامی زڕی وردیلە
لە دامێنم چڕۆ دەکەن و
سەر دەردێنن
بۆ سەرلەنوێ ژیانەوە.
(۹)
[من لە درزی پەنجەکانی تۆدا
چەکەرەم کردووە]
ئەی وڵاتم
دەتۆش لەباوەشی ئەم شەقامەدا
پەچە ڕەشەکەت لادەو
سەرێک هەڵبڕە
پڕبە قوڕگت هاواربکە،
چنگ لە ئاسمان گیربکە و
لە باوەشیا شیوەن بگێڕە
لەژێر سایەی بێزاری و
وەڕز بوونتا
ئەی وڵاتم:
لە سایەی بێ ئومێدی لەڕوخسارم
هێدی هێدی
بەتاسەوە گۆڕانی دەڵێم
دەتۆش جوتێ باڵم پێ ببەخشە
تا لەسەر لەپی دەستەکانت
بۆ سەرخەوێک بنیشمەوە و
ئارام بگرم
ئەی وڵاتم:
من لە درزی پەنجەکانی تۆدا
چەکەرەم کردووە و
هاتوومەتە دەر
چنگم لە کێوەکانت گیر کردووە
تا بێزار نەبم
لە کاتێکا کە بێزاری لەتۆ دەتکێ
ئەی وڵاتم:
لە ئاسمانی ڕەشی خۆتا
مشتێک هەورم پێ ببەخشە
بۆ ونبوونم
تا ئەو کاتەی
ئاسمان شینی خۆی دەگێڕێ و
منیش بەدەم حەسرەت و
هەنسکە وەریوەکانمەوە
کڕنوش دەبەم
لەسەر سینە ڕووتەکەت
ئەی وڵاتم:
لە کاتێکا گەڵا خزیوەکانی پایز
بە ڕووێکی زەردەوە
خۆیان دەکەن بە ماڵەکەمدا
ئەو دەمە
مەرگیان بەدەم سەماوە
شین و ماتەمیان بۆ دەگێڕێ
ئەی وڵاتم:
دەتۆش ئەوەندە دڵڕەق مەبە
پەپولەکانی باخەکەمان زویرمەکە
لە کاتێکدا بە دەموو لێوی
گوڵەکانی حەوشەکەمان دەنوسێن
لێیان گەڕێ
بالێرە ژوانی خۆیان ببەستن
تا کاتی ماڵـئاوابوون
تۆ بڕوانە
تادێ خەیاڵەکانم بەتەمەندا دەچن و
بەدەم بەربەستەکانی ژیانەوە پیردەبن
تاکو ئەو دەمەی دەستەکانت
بەسەر لاشەی ساردو ڕوتم
شۆڕ دەبنەوە و
کۆتاییان دێ.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زاناکوردستانی


وبلاگ انجمن شعر و ادب رها (میخانه)
