مجله آشپزی شکمو


» هه‌لو شهید جعفر

هه‌لو شهید جعفر

هه‌لو شهید جعفر


آقای "هه‌لو شهید جعفر" (به کُردی: هەڵۆ شەهید جەعفەر) شاعر کُرد زبان، زاده‌ی ۱ ژانویه‌ی ۱۹۸۹ میلادی در سلیمانیه است.


■□■



(۱)

هرگاه که لب‌های تو از هم باز می‌شوند

جنگلی پر از پروانه

از آن بیرون می‌زند

و زخم‌هایم گل می‌شوند و 

پروانه‌های عالم بر آن‌ها می‌نشینند.

هرگاه که تو نفس می‌کشی 

عطر خاک متغیر می‌شود 

و تمام شب‌ها، سپیده‌دمان می‌شود.

هرگاه که تو سکوت اختیار می‌کنی،

قلب زندگی، تکه تکه می‌شود 

همچون کبوتری که 

به دلش برات شده باشد 

این غروب خواهد مرد.

تو که اینجا نیستی،

همه چیز از نظرها پنهان است، الا دل‌نگرانی نباشد،

همه چیز تنهای تنها است، الا تو نباشد،

تو که نیستی،

همه‌ی بودن‌ها 

لبریز از ویرانی‌ست...   




(۲)

من و وطن چنان از هم جدا شده‌ایم 

که هیچ راهی ما را به هم نمی‌رساند.

سرانجام این قربت،

تنهایی پر از تنهایی‌ست!

سفری بی‌بازگشت است!

غربتی بسیار غریبانه‌ است!

انسانی، دل از سینه دریده است،

که هرگز به زادگاهش بر نخواهد گشت...

هرچه در گذشته در خواب‌هایمان دیدیم،

اکنون تعبیر شده است و 

غروبی در پیش‌رو داریم 

که در آن،

من و وطن و آرامش نشسته‌ایم 

و هیچ‌کس نمی‌داند

که مأوا و مسکن ما در چه نقطه‌ای از جهان است.



(۳)

سخنی در جانم هست 

که در هیچ دفتر و کتابی جای نمی‌شود

و در هیچ گفت‌وگویی نیز بیان نمی‌شود

این درد دلم را 

تنها،

با گریه و زاری‌ی بسیار طولانی پایان دهم...

با سکوت متولد می‌شود

و با دلتنگی، پا می‌گیرد.

و با مرگم، شعری ناتمام می‌شود.    





■●■●■●■●■●■●■●■●■●■●■●■●■●■




ئاغەی "هەڵۆ شەهید جەعفەر"، شاعیری هاوچەرخی کورد، لە رۆژی یەکمی خاکەلیوەی ۱۹۸۹ زایەنی لە شاڕی سلێمانی لە دایک بوو.  



■●■



(۱)

پێش کاتژمێر هەشت نایەمەوە

کاتژمێر ڕەشی ئێوارە

کاتژمێری بێبەهاترین هەواڵەکانی وڵات

کاتژمێری جەنگ

کاتژمێری هەواڵنامەی مەرگی ئازیزان

کاتژمێری جوێندان

کاتژمێری وەڕینی سیاسیەکان

کاتژمێری پێک هەڵپژان و

کاتژمێری بەدڕەوشتترین پیاوانی

ڕۆژنامەنوسی تەویلەی ئەم خاکە بێنازە

من نایەمەوە

هیچ بەمن ناگۆڕێت و

دەرەقەتی هیچ لەم بێڕەوشتیانەنایەم

من نایەمەوە

ڕقم لەکاتژمێری هەشتەو

ڕقم لەهەواڵەو

ڕقم لەهات ونەهاتی نانەو

ڕقم لەسەرمایەو

ڕقیشم لەخۆمە ناتوانم هیچ بگۆڕم

من بەخاتری جوانی و

عەشق وغەریبی نەبێت

بەخاتری بیری ئەوگۆرانیانەبێت نیشتیمان 

تەڕوتازە چرۆدەکەنەوە لەڕۆحمدا.

من نایەمەوە ئێرە!

بەخاتری ئەونامانە نەبێت چاوەڕێیانم

قەت قەت نایەمەوە ئێرە

گوم بۆبکەنە کاتژمێر هەشت و

گوم بۆبکەنە شەوانی چەلەحانێی وڵات!

خێرتاندەگات ئەوانی لێرەن

پێڵاوێک بگرنە تیڤیەکان

تفێک بگرنە

هەموو ئەو هەواڵانەی

دوای کاتژمێر هەشت خەوی نیشتیمان کاولدەکەن!

خێرتان دەگات

میز بەوداهاتووەدا بکەن نیوو سەدەیە 

چاوەڕێین 

گوبکەنە ئەوداهاتووە سەری هەرچی خەونی 

ڕابردووە خواردی!

                            


(۲)

باوکم مرد...

باپیرەشم

بەجگەرەیەکەوە 

هەستی برسێتی لەبیرخۆیدەبردەوە

ئەویش مرد!

لەوڕۆژە بەدواوە 

کۆڵانی مناڵیم لەچاوەڕانیدا ڕەقهەڵات

تائەوسەری مێژوو

من بیرمدێت

کەس کەسی وڵاتەکەمم بیرنایەت

چاولە ڕێگای غەریبەیەک سەرنەنێتەوە!

دڵخۆشم ئەوڕاستیە بڵێم 

بەسگی تێرەوە قسەی زل لەزاری هیچ 

نەوەیەکی ئەم خێزانە ڕەجاڵە

نەهاتۆتەدەرێ!!

هیچ یەکێکمان سوچمان لەنادادی و

برسێتی مرۆڤی وڵاتەکەمدا نەبوو


مناڵێکی نەگریس 

بەچنگێک وشەوەدێت

داهاتووی نیشتیمانێک کە

تەنها هەژارەکان سەری خۆیانی بۆدەخۆن!

پڕبکات لەزاد

تا منداڵەکان و

کۆترە لاوازەکانی لەبرسانەمرن

لەڕاستیدا 

خۆشم گەمژەیەکی برسی وبێدەستەڵاتبووم!



(۳)

من نازانم کێ لەبیری کێدا نانوێت

ئەما من خراپ بێخەوم کە

زەمەنێکە گوی بێدەنگی دەخۆین 

بەبۆنی بێدەنگی 

هەناسەهەڵدەمژین!

لەم نیشتیمانی گوڵەگەنم وخۆرەدا

من بەبیری داهاتوویی نیشتیمانێکەوە

خەوم زڕاوە

کەچۆلەکەی تێدا برسیە!

کوڕی جوتیارێکی شەهید

دایکی بەسواڵ وگوڵەچنە

داهاتوو ڕادەژەنێت

بۆ شرۆڤەی ئەم ڕۆژە نابێت حاڵی ئێمە

قوڕگی من لەمۆسیقادا شێدارەو

ڕۆحم لەدێڕێکدا بەتەنافەوەبووە!

وەک کۆتری کەسیرەو 

بێچوو خوراو بێدەنگم ئەمما

لەدەستم دێت جوێنێکی جوان بدەم

جوێنێک کەسی لێدەرنەکەم

(نیشتیمانیش) ئەوخاکە بێ ڕایە!

کەس بەغەمی تیکەزادێکەوە نەکۆشا

هەموان بەبرسێتی مردن

هەموان بەبێکەسی مردن

لەهەردوچەرخی دیلی وئازادیدا

لەبۆڵەبۆڵ زیاتر 

هاوڕێ وهاوشارییەکانم زیاتر ناتوانن

نەباسی هەژارەکان بخەنە تابلۆی کولێرەیەکەوە

نەسیاسیەکانی وڵات بەئاوەڕۆی 

کۆڵاندا بکەن و

بۆنی ئەوان ئاسمان بەربدات

لەبەینی پیسی وزاددا ماوین ئێستا 

لەبەینی حەق وناحەقدا

گووی بێدەنگی دەخۆین بۆنی بێدەنگی هەڵدەمژین!!



(۴)

چومەوە ئەوێ

ڕیشۆڵە ی غەریبی 

سەرئاسمانی ئەو

هەوارەی ئەوینی ئەوێی تەنیبوو

زادی خوا لەو شێوانە نەدەبینرا

مەلەکانیش بەویادانە

هاتبونەوە من بۆی چوبوومەوە!


لەجێ مافورێکی گەرمی ژواندا

ساڵ گۆماوی بەستبوو

هێند درەنگ بوو

لەجێ ورتەورت وقسەناسکەکانی تۆدا

قۆزاخەی پەپولەپڕبووبون لەخۆڵ

گەڵا کەم کەم وغەمین 

بەچنارەکانەوە مابوو

پەپولەپایزە 

بەکۆش لەگۆماوێکدا خوسابوون 

ئاوە ڕونکەرەم نەبینیەوە 

لەسەرچاوەکەدا

جێ ماچیش نەمابوون بەگەردنی شۆڕەبیەکەوە

سێبەرێکی ڕوت وقوت

گەڵالەبەرپێیدا زەرد هەڵگەڕابوون

بۆنی هیچ عەترێک لەو

یادگارە نەدەهات ڕۆژێ پڕبوون لەورشەی ژیان

چومەوە ئەوێ

هەور مات ومەلان مات وڕێگاخامۆش

وەختبوو 

ڕێنەبەمەوە ئێرە ولەوێ ڕیشۆڵە بمنێژن

ئەوێش ساردو سڕ

بێ تۆ

لەوێ هەرچەند داهاتووم چێدەکردەوە بەقوڕ

باران دەیشۆردەوە!

ڕیشۆڵە پرسەیان دەگێڕاو

ساڵ وسەرماو سەعات 

هەرێزو قامیشەڵانەکەو گەڵابریسەکەدارەکان و

قەرسیلی ئەوپێدەشتەو

عەتری ئەوژوانە فێنکانەی عەسرانی هاوینی

زەڵم وسەیدان و

کانی ڕێزو چەپەچنارەو

زاخێ و

دوئاوان و کانی ساردو ژاڵەناوی 

نیشتیمانی منیان دەناشت!


                 ‌     ‌  ‌    

(۵)

وەک سبای ساڵحان پیرۆزە

مناڵێکی

ڕۆژهەڵاتی ببینم زو زوو ڕابێت لەخەو

بڵێت من باشم ماوم

بڵێت من ودایکم وباوکم نەمردین!

بڵێت دیسان میزم دێت شەوەکە زۆر درێژبوو

تەنگەتاو

بەیانیانێک زوو

دەستی بگرم بۆڕاڕەوەی توالێتەکان نا

بچێت بۆ

سەرگۆڕی نامەرحومێکی تر!


چەند ئیلاهیە ئەم تابلۆیە


مناڵێک سبەینانی زووی ئازادی بۆئەوە

بەخەربێت گوبکاتە گۆڕی سەرۆکێک!


تفێک بۆڕابردوو فڕێبدات

میزیش بۆبن چڵەزەیتونێک لە

ژور سەری

باوای مێژوویەکی قەحبە ڕوێندراو!!


                         

(۶)

لەو ڕۆژەوە مرۆڤ لەچنگیدا 

موتوربەی مردن دەکات

چنگی پڕکۆتری خودا 

ساردوسڕماوە...

لانەی ئەڤین ڕوخا

پەڕەسێلکەی هیوا چیتر

نایەتەوە سەرئەم سوانەیە

باڕەشی ڕۆژگارێک هەڵیکرد

نزای ئەم پوش وپەڵاشەو توڕەیی ئاگرێک

وەک یەک دەڕوات

کۆڵان پڕبووە لەپشیلەی دز

لە سێبەری تۆڵە

ئەوقوربانیانەی لەجەنگ جێمان ونەمردن 

تادنیا دنیایە درێژە بەجەنگ دەدەن

تادنیا دنیایە

بەدوای قەرەبووی خۆیانەوەن

ئیتر ئەوان سەربەجوگرافیای جەنگ وتۆڵەن

قۆزاخەی بوغزو نابوتین

بۆئەبەد ناچنەوە 

سەرئەڤین حەزنەبێت

ناچنەوە سەرجوانی خوێن نەبێت

ڕێنابەنەوە سەرژوان جەنگ نەبێت

ناچنەوە سەروەختی مۆسیقا 

بەشین وشەپۆڕی کۆڵان زەماوەند دەدۆزنەوە!

ئەوان بەدوای پاداشتی ڕۆحی

بریندارێکەوەن

ئەماگەر بۆقێک بکوژن

بۆئەوەی پێشتر کوژرابوون

خەون بە هەرزاڵکردنی

لانەی پەڕەسێلکەیەکەوە دەبینن

ماڵیان لێ تێکچووە لەجەنگدا ئەوان!!

لەو ڕۆژەوە

جوانی لەترسا کەسیرەکەوت

بارگەی لێنا

دڵواریی زەڕنەقوتەیەکە

واماڵ دەگوازێتەوە

بێگەردی وائێرە چۆڵدەکات

وەک ئەوەی خوداوتبێتی جێگاتان نەما

پیرۆزی وەهاداچڵەکی 

دڵی ناچێتەوە کن هیچ مەسکەنێک

لەوڕۆژەوە چەندە گوڵ سەمادەکات و

چەندە نەسیم دەشنێتەوە

چەندە خۆر 

زەردەخەنە دەکات

چەندە خودا بێ ڕەتوش بێ پەردە

بەدیاردەکەوێت وبانگ 

لەهێوربونەوە دەکات

چەندەباران تەڕایی بەگیانی 

ساراو گڕەبردووی 

ئەم بێ بڕستیەدا دەدورێت

چەندە ئاونگ 

دەنک دەنک ژیان کۆدەکاتەوە

بەیانی زوو هەموو شتێک دەپچڕێت و

هەموو دەنکە مروارییەک 

لەفەخفورییەکدا قڵپ دەبێتەوە

بەخۆڵ وەردەبێ زەنگیانەی ڕۆحی پاکیزەیی

هیچ کۆنابێتەوە 

نا

وەختەهەمووشت بڕژێت

بەس هیچ کۆنەبێتەوە!          



(۷)

ژیان ونان و ئەوین بەچنگی

مناڵەکانیشەوە ناهێڵن

بەغیلیان بەپێکەنینی کۆڵاندێت!

ئیرەیی دەیانکوژێت

پەنجەرە وازبێت و

نەسیم بێ پرس تێ هەڵکاتەماڵەوە!


ئەوان هێند دڕندەو خەڵەفاون

لەچەرخی پێش زاین کاوێژەکەن


هێشتا ئەوان شەوان

لەگوخواردن ناکەون

لەخوێن وگۆشتی کاڵی بەنیادەم!

هێشتاش

سەرکردەو سیاسی ڕۆژهەڵاتی

گودەخوات 

باشتر دەژیت

هێشتا هێشتا هەژارەکان لەڕۆژهەڵاتدا 

بڕوادەکەنەوەو

بەلێشاودەمرن وئاوارەدەبن!

سبەینێش سەرکردەیەکی نوێ وەک فریادڕەس 

گودەخوات و دوبارە

گودەخوات!!

ئاخر سیاسی وسەرکردەی گەمژەی ئێرە 

بەگووخواردن دەژی

ڕۆڵەی ئێرە بەخۆشباوەڕی دەمرێت

جەنگ و دڵەڕاوکێ وکۆچ

ئاوا بەردەوامە

لەبستۆکەخاکێکی هەسارەکەدا

هەریەکێک ناوێکی لێدابڕیووە

بۆنمونە

خوا،خاک،ئاڵا،پیرۆزی،

ئیتر کەس نیە لێرە

لەژێر سایەی ئەم پیرۆزیانەدا نەمرێت

کەس کەس زیندوو نامێنێت

بۆنی عەترو ئەڤین لێرە بۆتە بڤە

تاڕەنگی خوێن هەبێ

ڕاهێنانێکی خراپ ڕاهاتین ئێمەی گەمژە

ئێمەی ترسنۆک و

نەخوێندەوار و بێ ماڵ ولەڕاستیدا بێ خوا!!


              ‌                  

(۸)

عەشق فیداکارییەکی تەنهاتەنهاو 

خزمەتکارێکی پەنهان وئاوەدان

بەتەنێ عەشق

بێ خودایی نیە

ئەوانی دی گومڕاییەکی خراپن!

وەک چۆن عەشق کەم هەڵەدەکات 

کەمیش هۆکاری

ماڵوێرانی سبەینێیە

زۆریش نیەت باش وزۆریش سپییە

ئەونیەت باشە

هیچکات خۆی بیرنەماوە بەئازاری ئەوانی ترەوە

ئەونیەت باشە

لێرەکاری خودا ڕایدەکات

ناهێڵێ خەونی گۆڕانکاری بمرێت

ناهێڵێ هەناسەدان تەنگ ببێت

زۆر دڵتەنگە بەدوبارەیی

ئەوخەمی مناڵێکی سبەینێ دەخوات

وەک باوکی بەڕەزیلی نەمرێت

ئەوئازادی بۆئاسمان هەڵدەداو

کۆت بۆگۆڕو

کۆتر بۆژیان ئازاد دەکات

زەلالەت بۆجەهەندەم

عەشق زمانڕاستێکی باوەڕپێکراوی خودایە

ڕەنگە عاشق نەبین

سبەینێ بێ خودا،بێ بەها،بێ پیرۆزی

زوو لێرە سەربنێینەوە

مناڵێک بیری بچێ گۆڕی دایک وباوکی لەکام لایە!

گۆڕگومی گومناوی

هەمان ئەونەفرینەیە ئێمە

ئێستا پێی مەستین

سبەی جێی دێڵین

ئەم عاشق نەبوونە وەک نەفامی 

ئەو چارەسەرە هەڵانەن ئێمە ڕازین لەم کەنەفتیە سەرپێ کەوینەوەو نەمرین!.



(۹)

هەرکات بیریشی لێبکەمەوە

چاوەکانم گۆماودەکەن 

وەک زۆنگاو پڕدەبن لەماسی و نیلۆفەر

لاشەم سوک دەبێت وەک 

پەپوله پایزە بەسەرئاودا ڕادەکەم 

سەرم ڕنوی بەفردەگرێت و

عارەقەی سارد لەلەپی دەستم دەتکێ

تەنیاییەکەم باڵدەگرێت

تا وەرزی سەفەر تا کۆڕی باڵندە کۆچەرییەکان

ئاسمان ئاسمان هەورهەور

دەفڕێت و سەمادەکات

گەلاوێژ لەئەنامی دەتکێ دڵی گەرمم

باران لە ئارەزووەکانم دادەکات

گۆرانی لەبێتاقەتیم چریکەی دێت

گوڵە نیلۆفەرەکەی ڕۆحی من، 

بیریشی لێبکەمەوە ئێرە دەبێتەزریان

ڕۆحم شەڵاڵی ئاودەبێت

وەک ماسی مەلەدەکەم لەیادیدا 

بێ ترس لە خنکان!

ئاخر ئەو هەم ئاوە هەم ئومێد

هەم یادەو هەم گوڵ هەم گیانە هەم ژیان 



(۱۰)

من ناتوانم بەوبایە بژیم باوە!

من ناتوانم واعاشقبم

من ناتوانم وابڕۆم ڕێگاکە بۆقاچەکانی من نابێ

من خۆشیم لەویادانە

لەوخۆشیانە

لەوشەهوەتانە نایه ت 

عەوامێک پێی تێخستووە

من لەقلەقێکی باڵ شکاوم

چێژ لەوڕۆژگارە نەفرەتیە دەبینم 

بەئازارەکانی منەوە 

وێنای خۆی دەکات...

من واسازاوم چێژ لەباڵ شکانی من ببینێت دنیا

ئاااااهــــ کەجوانە 

هەموو ئەوانی تر 

بەهۆی ئازارەکانمەوە پێشبکەون

خۆی من 

شەڕی پێشکەوتنی عەقڵی بەنیادەم دەکەم 

دەمهەوێ هەموو مرۆڤەکان 

باش بژین...

ئازاو ئازادو خۆسەر بچریکێنن!

ڕقم لەم باویەتیەیە

مرۆڤ دەکاتە حەیوان بێ مێشک

هەمووڕۆژگاری دوبارە هەڵەو هەڵەو هەڵەو ناجۆرە!!


                               

(۱۱)

هەرکات بیریشی لێبکەمەوە

چاوەکانم گۆماودەکەن 

وەک زۆنگاو پڕدەبن لەماسی و نیلۆفەر

لاشەم سوک دەبێت وەک 

پەپوله پایزە بەسەرئاودا ڕادەکەم 

سەرم ڕنوی بەفردەگرێت و

عارەقەی سارد لەلەپی دەستم دەتکێ

تەنیاییەکەم باڵدەگرێت

تا وەرزی سەفەر تا کۆڕی باڵندە کۆچەرییەکان

ئاسمان ئاسمان هەورهەور

دەفڕێت و سەمادەکات

گەلاوێژ لەئەنامی دەتکێ دڵی گەرمم

باران لە ئارەزووەکانم دادەکات

گۆرانی لەبێتاقەتیم چریکەی دێت

گوڵە نیلۆفەرەکەی ڕۆحی من، 

بیریشی لێبکەمەوە ئێرە دەبێتەزریان

ڕۆحم شەڵاڵی ئاودەبێت

وەک ماسی مەلەدەکەم لەیادیدا 

بێ ترس لە خنکان!

ئاخر ئەو هەم ئاوە هەم ئومێد

هەم یادەو هەم گوڵ هەم گیانە هەم ژیان 


                         

(۱۲)

چەند هیوابەخشە ئەمە

منێکی تر وا لەشارولەکۆڵان و

لەپیاسەو لەماڵێکی تردا

لەوێ گوێ لەهەماان گۆرانی دەگرێت و

سەری لەسەرڕانی هەمان ئازارەو

بۆهەمان یادگار وەنەوزەدات

کوتومت دوو کۆترە باریکە 

هێلانەکەیان لێرەبێت و

باوانەکەیان لێرەبێت و

خۆشیان لەوێ سەرگەرمی ژیانبن

بیرتدێنمەوە چۆن وەک ئەودەنکۆڵەو

قۆزاناخەنەی شنەشن بە

پێی پەپولەپایزیەکانەوە دەڕۆن

ساڵێکی تر 

هەزاران پێ دورتر لەزێدەوە چەکەرەدەکەن

کوت ومت باشیلی ئەو

هەنگانەی هەڵاڵەی ئێرە دەبەن و

لەوێ ماڵی هەنگوینی چێدەکەن

وەک ئەوبایانەی

لێرەوە غەریبانە هەڵدەکەن 

لەکوێستانێک غەریبانە لێویان دەیبەستێ 

بەلێوی ڕەنوی بەفرەوە.

چەند هەستێکی پڕە لەژیان لێرەبیت ونەبیت

ئێواران بارگەدەپێچیتەوە بێ ئاگااا

ئێستالە شارێکی گەرم گەرمی ئەوینیت لەوێ 

غەریب نیت کەچی!

      

                     

(۱۳)

من ونیشتیمان

وەک باوکێکی بێسەوادو

چوار دایک و

کۆشێک کچی بێعارو هەتیوومان لێهاتووە

هێند سیوامان کراوەتەوە

پشیلە ئاسا ڕۆحمان بۆیەک دەردەچێت!

من ئێوارەنیە زیزنەبم

هاوارنەکەم بەکۆڵاندا 

هۆ نیشتیمان هەستەو خۆت بکوژە

هۆ دایکی دایکم

تائابڕووت بەبەریەوە ماوە ماڵ بگوێزەرەوە!

وەک شێت دوعااااا...

لەحاڵم دەکەم 

جارێک بەسلێمانی کچ دەڵێم 

کوڵ وکۆت دامرێ

سلێمانی

ساڵی چوار وەرز 

دەسوتێت وهێشتا 

هەرچرۆ دەکاتەوە ڕۆحی تەڕو تازەی لێدەزێ

نەرمەخاکی من!

جارێک بەهەولێر دەڵێم

هۆگەورەشار تۆ

یەک جار خۆت بکوژە 

ئەوهێشتا 

وەک شێتە جەحێرەکەی مارەبابی دێرین

لەزستاندا مەلوانێ دەکات و

لەهاوینێدا

وازی ئاگرینەی

بەگورمێ بەفریوە دەنێ!

من وکاڵ وبابی ئەوزێدە

هێند بێ متمانەو

هێند سیواکراوەین خودالەبەرمان هەڵدێت خودا!

من وڕۆژانی دوعام بۆباس نەکردوون

لەکەرکوک لە

مهابادو قامیشڵۆو دێرەزور 

لەدیاربەکر

وەک مناڵی وکۆڵان وشوشەی شکاو

وەک پێی پێخواس

وەک خوێن وخاک وبێ باوکی 

وەک نیشتیمان سیوامان بەڕۆژێک ژیان دەڕۆژ مردن کراوەتەوە

هه ی هووو هەی هووو

ئێستا

هیچمان نە

بەدوعای هیچمان دەمرین 

نەکۆتاژیانێکی 

شکۆمەندیمان لێوە دیارە

هەرخاک وخۆڵە بێ

سەمادەکەی زووی ڕۆحی منە نیشتیمان

وا خەونی گندۆرەی 

شیرینم بۆلەبەرکێ ناوە!!

هەر ئاوارەیی و

هەرخوێن و

هەر تیکەزادە ڕەقەکەی جارانی منەو

نێومان لێناوە وڵات

وڵات

وڵات هەی تاعونی سەری من وڵات 

من عەیامێکە بۆتۆ دەمرم 

تۆ کەنگێ دەمریت من وچانێک بژیم؟

خاک خۆڵی تێکەڵ بەخوێنی من و 

تێکەڵ بەبەرکی سەرۆک!

...

تێبینی وێنەکە مۆزەخانەی قوربانیانی دەستی تیرۆرە لەچەمچەماڵ دایکی جگەر سوتاوی هەموو شۆڕش وسەردەمێک

پیڵاوی بەجێماوی جەنگاوەرە دڵگەرمەکانە کەویستیان دۆخی داهاتووی ماڵ ومناڵ ونیشتیمان بگۆڕن و

دواجار مردن!!  

    ‌                   


(۱۴)

ئەم سەرمەستی و

پێوەلکانە بەئەوینەوە کەمێک خراپ

نزارێک باش بوو

یادو بیری کەمێک ئاشتی و

نزارێک عەشق و باخچەیەک بیرەوەری

بیر لەمە دەکەمەوە 

بیرەوەری گوڵاو ڕشێن نەبێت 

ئاخۆ چۆن باران ئەمساڵ دەبارێت؟

کامە دارعەسا

دە چەمێتەوە بۆبن باڵی بیری پیری من؟

ئەوچرکەساتە ئاوییانە

کە ماسی تێیدا قیبلەنمای ناوێت

هەموو ڕوویەک 

هەرکەنارێک قیبلەگای ئازادی وئەوینە

نائاگایی وچێژی خۆسزادانە...

ئەم بیرە ئاڵۆزەی ناوێت

ڕۆحی هەم پڕهەیەجان وهەم مات وبێدەنگی دەریا 

بیر لەکەسێک دەکەینەوە من و تۆ

مرواری هەمان دەریابوو ئێستا لێرەنیە؟

ئاخر ئەویش بۆخۆی لێرەنیە

من و تۆ تاکوێ گوناهباری

بیری یارانبین بۆنمونە؟!

تاکوێ بۆیان بسوتێین و

بڵێین بێدەنگی چاکترین سزایە؟!!

مرۆڤ لەوەتی هەیە

هەرواخۆی سزادەدات

کاتێک عاشق دەبێت 

کاتێک تێدەگات...

کاتێک هۆشیارە 

کاتێ شەنوکەوی خۆی دەکات لەڕابردوو لەداهاتوودا

کاتێک

مرۆڤ هێدی هێدی گەورەدەبێت

بۆمردنێکی سەیر زۆر سەیر

کەمێکیش بەچێژ

کەمەکەمەش هەستی گوناهکاری و

ژیان ولاوازی و

نوشوست خراپ نابێ بۆی

تابژی پێی!

ئاها ئەمەکوت ومت بێمنەتی 

وەرزی تەمەنی پەپولەو 

لەخۆبایبوونی گوڵەبەیبونە

لەوعەشقەدا 

وەک بەڵا 

بوون... لێدەگەڕێت

تاهەموو شت درەنگ ببێت

تاخۆسزادان دەبێتە خوو

دەبێتە چێژ!   


                

(۱۵)

گەورەیی مناڵ بۆتەوە

وەک شەوانی بەراتی مناڵی ناسک

ئاها

وەک نوقڵە ژنێک 

هەمووسەروەتەکەیبێ

ڕۆحی کەوتۆتە زریکە و

تێناگات چۆن وشەی (عەشق) باسدەکرێت؟

چۆن 

جورئەتی خۆشویستن پەیدابکات؟

مناڵی پیرەباب وپیرەداکێکە

حەفتا ساڵ دەبێ پێکەوەدەخەون


هێشتازاریان گۆی نەکردووە

وشەی خۆشەویستی وعەشق لەبۆتەبەن!

لێ

لەکۆتاییەکی بێ شوماردا 

شێوێکی دڵخواز بۆیەک حازردەکەن و

بسکیتێکی دڵخواز 

بۆیەک دێننەوە لەبازاڕو

عەسرەچاو بیرەوەری 

ناونانی یەکەم مناڵیان هێشتا بیرماوە

پێخەفێکی 

یەکجار گوڵ گوڵی تەنیاییش  

پێکەوە بەسەر

ماندوێتی ژیانی یەکتریدا دەدەن!


              

(۱۶)

پشیلە ڕەشەکەی ماڵی ئێمە

وەک ژنێک نیگادەکات کە

من بیری بکەم 

هەموو جار 

برسێتیەکەشی لەماچ وعەشق ناسکترە

وەک خانومانێک بێ منبێت

منیش بێ ئەوبم زۆر خراپ

وەک بیری خراپی تەمەن

پەنجەرەکەش

وێرانە کەتێی دەڕوانێت

سێبەرەکەی ئێجگار خراپترە لەحەوشەکەدا

شوشە بەماڵی ئێمەوەنەماوە 

لەوەتی ئەوم خۆشدەوێت

زۆر شت خراپتر بووە لەبەختی ڕۆحی من 

ئاخر

مرۆڤ لەناچاریدا 

لەکۆتاییەکانیدا 

یان ئاخر شەڕدەبێت یان سژودی خراپ دەبات!!

هەموو شتێک دەگۆڕێتەوە 

بەپشیلەیەکی جوان

تەنانەت مەیلی خواش

بەبتێکەوە بەپشیلەیەکی ڕەشەوە

دەنێت و 

چاوەڕێ دەکات بەگوماناوی بمرێت!!


                             

(۱۷)

نەزیری وعاشقبون وگوڵەئەستێرە

وەک یەک وان

مناڵی وبەرات وچکلێت وەک یەکن

ڕه نگە شێرپەنجەی 

گەورەبوون بیان کوژێت!

گوڵەهێرۆو نازنازو ژن

وەک یەک هەمیشە تینون به ئاویشدەکەون 

لازاویشن هەمان کات

لەهەمان دێراودا جوتیارێکی ماندوو ڕوزەرد دەکەن

خوداو

بیری ناڕۆشن و

ڕۆژگاریش هێشتا 

بەریەک دەکەون...

وەک هەورە بروسکەی هاوینان ترسناک

دواجار 

ڕەنگە ڕۆح لەجوتیارێک،شوانێک، دوعاشق، دوپێشمەرگە بسەنن!


بەرائەت،

شتێکی ترە ئەوکاتی کاتژمێری ڕۆژگار خراپ دەچەرخێت

جوانی دەمرێت

خراپی لەجێگای ژیان دەکات.

خودا

لێرەوە نادڵخۆشە

بەنیادەمێک دڵی تەنگەو سەما ناکات.

ئێمە ی

بۆدڵتەنگی خۆی هێنا خودا

قەباعەتبارێکی خراپی هێنا

خراپ خراپ نازانین چیبکەین ئەمێستا...

دڵی (خوا)

یان خۆمان خۆشکەین

والەنێوان ئەو دوسەماکردنەی ژیاندا

شین دەکەین وگەورەبووین گەورە!


                          


گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:

#زانا_کوردستانی





تبلیغات در ارم بلاگ
فرم ارسال نظر


مطالب پیشنهادی از سراسر وب




  آموزش تصویری حرکات بدنسازی   |   لینک پرومکس   |   خرید کتراک   |   بلاگسازان   |   مصباح ترمز   |   توری سایبان گلخانه   |   خرید آنتی ویروس   |   مشاور ایرانی در لندن   |   مجله آشپزی   |   آزمون نظام مهندسی   |   فروش تجهیزات ویپ  


آخرین مطالب این وبلاگ

آخرین مطالب مجله


تبلیغات☆افزایش بازدید و افزایش فروش☆ در ارم بلاگ تبلیغات☆افزایش بازدید و افزایش فروش☆ در ارم بلاگ مشاهده