ماموستا "گۆران مەریوانی"، شاعیر کورد، دانیشته‌جی له شاڕی زاگرێب شانشین وڵاتی کرواشیایە.
لە گۆران کتێبیک بە ناۆ و نیشانی "شتێك تەنیا" بڵاوەو بوە.
(۱)
[ته‌نیا تۆ]
باڵم لێبڕوێته‌وه
هه‌ر دێمه‌وه ماڵی تۆ
ڕۆحم بۆ بگه‌ڕێته‌وه
هه‌ر ده‌چمه‌وه جه‌سته‌ی كوژراوی تۆ
بیناییم پێ-ببه‌خشرێته‌وه
هه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه نێو چاوی هه‌ڵكۆڵراوی تۆ
قامكم سه‌وز بێته‌وه،
هه‌ر ده‌چمه‌وه ده‌ستی باڵ بڕاوی تۆ
هه‌ناسه‌م پێدا بێته‌وه
هه‌ر ده‌فڕمه‌وه سینه‌ی شه‌قار-شه‌قاری تۆ
ده‌نگی لێدانی دڵه
كه وا من ماته‌ڵیم
ئیدی ئه‌وده‌م،
من
چ كه‌سێ نیم
ته‌نیا تۆم،
تۆم و تۆم و تۆم و تۆ!
(۲)
[بە یادی سامی شۆڕش‌ی شاعیرەوە]
بنوو ڕۆڵە
زەمین یەکپارچە سەهۆڵە
با نووستووە
ڕووبار پێڵووی داخستووە
شەو سەرمایە
بنوو ڕۆڵە
لەم شارەدا تەنیا مەرگ خەوی نایە!
(۳)
خودایه تۆ به‌ڕاست من ده‌بینیت؟
یان منیش له چاوتدا
چوون ئه‌و هه‌موو مێروله وردانه‌م
كه ده‌بن به‌ژێر ده‌ست و پاوه
نابینرێم ئه‌وه‌ند بچكۆلانه‌م
(۴)
[خودایه]
خودایه
چ نزات بۆ ده‌كه‌م
تۆ به پێچه‌وانه‌وه پاداشتم ده‌ده‌یتەوه
ده‌ته‌وێ تاقیم بكه‌یته‌وه؟
یان ببمه كافر؟
خودایه
ده‌ته‌وێ جاره‌كی تر
ده‌به‌ر ئاشیانه‌تدا ده‌سته و نزا،
من نه‌بینیته‌وه؟
خودایه!
من دێمه حوزورت، به چۆكدا دێم
چ نزایه‌ك له دایكمه‌وه فێر بووم
چ سوره‌تێك بابم بۆ ئومێد پێی گۆتووم
به ئه‌سپایی له دڵی خۆمدا ده‌یڵێمه‌وه
تۆ بیری منت هه‌یه؟
ده نێو ئه‌م عه‌شامه‌ته‌ی؟
من ده‌بینی له ئاسمانته‌وه؟
ده‌زانی چقه‌د من تۆم خۆش ده‌وێ؟
وه‌لێ من ناتپه‌رستم
خودایه تۆ وه‌ك ئومێدیت
كه‌مجاران ده‌رده‌كه‌ویت
ته‌نێ شتێ منیش گه‌ره‌كمه
ڕووناكییه و ڕووناكی!
خودایه تۆ به‌ڕاست من ده‌بینیت؟
یان منیش له چاوتدا
چوون ئه‌و هه‌موو مێروله وردانه‌م
كه ده‌بن به‌ژێر ده‌ست و پاوه
نابینرێم ئه‌وه‌ند بچكۆلانه‌م
خودایه، سووكم مه‌كه له عه‌شقدا
ڕێگه چاره‌یه‌كم بۆ بدۆزه‌ره‌وه!
خودایه،
هه‌ر كه‌سێ باسی منی بۆ كردویت،
ڕاست ناكات
هه‌ر كه‌سێ هه‌واڵی منی پێداویت؛
ده‌یه‌وێت له‌بەردەمتدا؛
خه‌جاڵه‌تم بكات!
خودایه
هه‌واڵی خۆم له ده‌می خۆم ببیسته
تۆ منت ئافراند تا ڕاستی بڵێم
نه‌ك بتپه‌رستم
تا شه‌رمت لێ نه‌كه‌م
بێمه حوزورت؛
بڵێم؛
ته‌نێ گوێ له خۆم بگره
ئه‌وانه‌ی گوایێ لێره پیاوی تۆن
ئه‌وانه‌ی شكات له من ده‌كه‌ن،
به ده‌گمه‌ن ڕاستگۆن.
خودایه!
من تۆ ناپه‌رستم
به‌ڵام من تۆم خۆش ده‌وێ
چی ڕێنماییت هه‌یه جێبه‌جێی ده‌كه‌م
ڕقم له‌به‌دكارییه و ته‌نێ چاكه ده‌كه‌م
خودایه
چۆن برسییه‌ك خه‌ون به نانه‌وه ده‌بینیێ
چۆن دڵدارێ خه‌ون به ژوانه‌وه ده‌بینێ
چۆن زوڵم لێكراوێ خه‌ون به داده‌وه ده‌بینێ
منیش ئاوها خه‌ون به عه‌شقه‌وه ده‌بینم.
منیش ئاوها عه‌وداڵی ڕووناكیم!
خودایه
من و تۆ ده‌كرێ ببینه دوو هاوڕێ
من دڵم بۆ تۆ ده‌كه‌مه‌وه
تۆیش په‌یمانم بده‌رێ
هه‌رچی من بۆ تۆی ده‌گێڕمه‌وه
لای هیچ فریشته‌یه‌ك نه‌یدركێنیت
ته‌نیا له دڵی خۆتدا گلی بده‌ره‌وه.
خودایه!
من بیر له هیچ ناكه‌مه‌وه؛
له چاكه نه‌بێ
مورادم حاسڵ بكه
پێش ئه‌وه‌ی مردنم بێته ڕێ
خودایه
من حه‌ز ده‌كه‌م چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كم بده‌یتێ
شه‌وانی سه‌رزه‌مین تاریك و دژوارن
حه‌زده‌كه‌م مانگ و ڕۆژ و سوره‌یا
له ژوور سه‌رمه‌وه هه‌ڵواسرا بن
نامه‌وێ هیچ ببینم به‌ده‌ر له ڕووناكی
نامه‌وێ هیچ موعجیزه‌یه‌ك به‌رچاوم بكه‌وێ
جگه له چاكه كاری
خودایه چی فریشته‌ی تۆیه ده‌بێ ئێستا بزانن
قه‌ده‌ری من و قه‌ده‌ری ڕووناكی
دوو جه‌مسه‌ری پێكه‌وه گرێ دراون.
خودایه
ده‌ترسم شه‌وێ
قه‌ده‌رم به‌دكارێ ڕێی تێبكه‌وێ
چی تۆ به خراپی ده‌زانیت پێم بكات
چی تۆ نه‌خێرت لێكردوه
به زۆر ناچاریم بكات
خودایه
ئه‌ستێره‌یه‌كم بده‌رێ
تا زینده‌گیم ڕۆشن بكه‌م
منیش له‌و بڕوایه‌دام
دوای ئه‌و هه‌موو درۆیه
شتێ ڕوو ده‌دا:
بازی غه‌زه‌ب بولبولی دڵ ده‌فڕێنێ
زاڵمێ له مه‌زڵومێ ده‌دا
جه‌لادێ خوێنی (ژینێ) ده‌ڕژێنێ.
منیش له‌و بڕوایه‌دام
له داخی ئه‌م هه‌موو پیاوه‌ی درۆیان كردوه به ئیمان
بڕوایان شێلاوه به سێڵاوی ساخته‌یان
خودا توڕه ده‌بێ
ئاسمان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
ڕۆشنایی نامێنێ
ئیتر چیتر نزاكانمان به هه‌ند وه‌رناگیرێن
سه‌رمان بۆ سوڵتانی به‌دكاران ده‌برێن
ئیتر من ده‌زانم
قه‌ده‌ری ئێمه قه‌ده‌ری یه‌كتر كوشتنه
ئه‌گه‌ر عاشقێ له گه‌ڕاندا خۆی وێڵكا
ڕێی دڵ به‌ڵه‌د نه‌بێ
ده‌شێ خودا ته‌نیا له به‌دكاران نا،
له هه‌موومان توڕه ببێ
خودایه چ گومانێكت له دڵدایه
به منیشی بڵێ
من بێ ئاو نامرم، بێ هه‌ناسه بێ باكم،
وه‌لێ بێ عه‌شق؛
مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت بزانیت
چ دڕنده‌یه‌كی سامناكم!
ئه‌وانه كێن كه بێ عه‌شق ژیاون؟
ئه‌وانه كێن كه بێ عه‌شق كوژراون؟
به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵێ جه‌لاد،
كه به چاوی دڵ هه‌رگیز نه‌بینراون!
بێ عه‌شق وێرانه‌یه‌كم
شه‌رم ده‌كه‌م سه‌یری خۆم كه‌م
بێ عه‌شق ماری ڕق و كین
له دره‌ختی ژیاندا په‌پكه ده‌كه‌ن
بێ عه‌شق به قاتڵانی په‌یامبه‌ران ده‌چم و
له ئاگری ئه‌نفالێ
كه هه‌موو مرۆڤدۆستێ ده‌سووتێنێ
بێ عه‌شق گومڕام، وێڵم.
ڕێگه به‌ڵه‌د نیم و ته‌نیام.
خودایه
كه دایكم كوڕه گه‌وره‌كه‌یان به به‌رچاوی تۆوه كوشت
گۆڕیان بێ‌ناو كرد
منداڵه‌كانیان یه‌ك به یه‌ك ده‌ربه‌ده‌ر كرد
ئه‌و ته‌نیا یه‌ك نزای هه‌بوو لێت؛
عه‌شق له دڵیدا فره كه‌یت
نه‌كا تۆڵه دیدی لێڵكات
نه‌كا (ڕقی پیرۆز) قوڵایی دڵی تاریكات
نه‌كا ڕۆحی په‌ڵه‌ی ئه‌نفالی به‌ركه‌وێ و
خۆی له عه‌شقی تۆ زیز كات!
به چ غه‌زه‌بێ ده‌مانكوژیت
به‌ره‌كه‌تی خۆتمان بۆ نانێریت
بارانمان لێ زه‌وت ده‌كه‌یت
دڵمان به ئاگری جه‌رگمان ده‌سووتێنیت
شوكرین شوكور
بێده‌نگین بێده‌نگ
وه‌لێ ئاسمانی عه‌شقمان لێ دامه‌خه چیتر
ئێمه فێرین، بێ ڕوحم بژین
به‌ڵام بێ عه‌شق یه‌كتر ده‌كوژین.
بێ عه‌شق دڕنده‌ین و
دوژمنین یەکترین!
ئه‌و به‌یانییه كه بێ‌دار بوومه‌وه
له ئاسمانم ڕووانی
تۆ ئه‌ستێره‌كانت كۆ-ده‌كرده‌وه
مانگت ناردبۆوه بۆ ماڵه باوانی
خۆر‌ت هێنابووه سه‌ر ئاسۆ
چه‌رخێكت لێدابوو
منیش له قوڵایی دیارده‌كانی تۆم ده‌ڕوانی
دڵیشم خورپه‌ی دابوو
كه به عه‌شقێ گرفتاره ئیدی
نه سه‌ره‌تای هه‌یه نه كۆتایی!
(۵)
[گه‌ڕان]
سپیده خه‌و له چاوم ده‌تۆرێ
داده‌نیشم،
تا خه‌وم لێ كه‌وێ،
له په‌نجه‌ره‌كه‌مه‌وه له ده‌ریا ده‌ڕوانم.
ئه‌و نه‌وڕه‌سانه ده‌بژێرم،
پێش ئه‌وه‌ی به‌فر ببارێ،
په‌له‌یانه هه‌ڵبێن.
وه‌ك په‌نابه‌رێ كه ده‌زانێ كوێوه ده‌چێ.
لێ نازانێ ده‌گا یان نا،
له ڕێگاشدا ئه‌گه‌ره بمرێ.
ئه‌و شه‌وانه كه خه‌وم لێ بێزاره
كه په‌یوه‌ندی من و خۆم،
ته‌نیا هی دوو نه‌یاره
تۆم دێته‌وه یاد
تۆ دورگه‌یه‌ك بوویت تاریك و لێڵ
منیش په‌نه‌بارێ
به شوێن وڵات‌دا نا،
به شوێن عه‌شقدا وێڵ.
(۶)
[دڵشکان]
تۆ قەت گوێت لە دەنگی شکانی دڵ بووە؟
کە پیاڵەسا دەکەوێتە خوارەوە و زڕەی دێ؟
بینیوتە، کەسێ دڵت لە سینەت دەربێنێ؟
بە پالەقە لە پێشچاوت بیشێلێ؟
هەستت بە ئازادیەک کە بۆ دراوسێکەت لەبارە و،
بۆ تۆ نەگونجاوە کردوە؟
تۆ هەرگیز گوێبیستی دەنگی دڵ بوویت؟
دەمێ لە بێدەسەڵاتیدا خۆی دەخواتەوە و،
خوێن لە ڕەگ-و-ڕیشاڵەکانیدا دەمەیێ؟
تۆ قەت وەک من دڵشکاو بوویت؟
بە درێژایی سەفەری بوون؟
قەت بێ-ماڵ بوویت؟
بە ئاواتی؛
ساپیتەیەک بۆ ژوور سەرت و؛
هەوارێ بۆ دەروون؟
تۆ،
بە حەزێ کە هەبیت؛
بە ڕازێ کە چیت،
ڕۆژێ لە ڕۆژان،
بە کامی دڵ
وەک دراوسێکەتان،
مرۆڤ بوویت؟
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیگه نگو شام چی بپزم !! ○مجله آشپزی شکمو○
مشاهده