مجله آشپزی شکمو

مطالب پیشنهادی از سراسر وب

» ئومێد شیخ کریم

ئومێد شیخ کریم

ماموستا "ئومێد شیخ كریم" ناسڕاو به "شیخ ئومێد"، شاعیری کوردی هاوچەرخ، لە رۆژی ۸ تەمووزی ۱۹۶۲ زایەنەی، لە شارە جوانەکەی سڵیمانی لە دایک بوو.




(۱)

لەدورەوەسەیرم مەکە

تەنیا ڕوناکیم ئەبینیت

خۆئەستێرەدورەکانیش

ڕوناکایی خۆیان هەیە

بەڵام هێندەی مۆمێك

جەستەم گەرم ناکاتەوە

لەدورەوە 

هێندە نامەم بۆمەنێرە

ڕاستەچاوم ڕوناك ڕوناك

ئەکاتەوە

بەڵام هێندەی ئاوێزانێك

ئازارم بیر ناباتەوە



(۲)

ئەم ئێوارەیە کەهاتم 

ناڵێم قاوەیەکی گەرمم بەرێ

هەستێکی گەرمم پێبەخشه

هەتاگەرمتر ببمەوە

ناڵێم چایەکی شیرین

نیگایەکی هەنگوینیتم

بۆبکە پەرداخی چاوەکانمەوە

هەتاکو وشیار ببمەوە

زەردەخەنەیەکی ئەفسوناوی

بچرپێنێت بەگۆیی ڕۆحما

ببێت بەهەوێنی شیعر

ببێت به هەتوانی برین

ماچێك خەمەکانم کاڵ کاتەوە

ئاوێزانێك بیرکردنتم بیرباتەوە



(۳)

‎ڕۆژێك وتیان

‎بۆ بێدەنگیت

‎ئەگەر هەروا بێدەنگبیت

‎هیچ نەڵێیت

‎ڕەنگە بێدەنگیەكەت

‎ سەرتبخوات

‎ڕۆژێك وتیان

‎بێدەنگبه

‎ئەگەربێتو هەروا زۆربڵێبیت

‎بێدەنگ نەبیتن

زمانت لەبنا ئەبڕین

‎ڕەنگە لەسەرچەنەبازی

‎زمانی خۆت سەرتبخوات



(۴)

ئەڵێن ئالودەبون 

دەردێکی بێکۆتایە.

کوشندەیە،

هیچ کات دەربازبونی نیە

هەریەك بەجۆرێك گرتوەیەتی

پێی مردوە

یەکێك بەتام

یەکێك بەرەنگ

یەکێك بەبۆ

منیش بەتۆ 



(۳)

هێندە بیانو بۆنەهاتن دروست مەكە 

ڕەنگە منیش چیتر 

باوەڕبەبیانوەكانی تۆ نەكەم

ڕەنگەژیان 

هێندەی بەبەرەوەنەمابێت 

لەژوانیكا جاریكیتر 

قاوەیەكی شیرین  

بۆتاڵی ژین بگرینەوە

ڕەنگەتۆتاقەتت نەبێت 

جاریكیتر گوێ لەشیعریكی من بگریت 

بەدیاروشەكانیەوە

دەرگای بیركردنەوەوخەیاڵ

لەهزرتا بكریتەوە.



(۴)

دوێنێ داوای دیاریەكت  

لێكردم

شەوی ئەمشەو

بیركردنەوەلەخەوی شیرینی كردم

نەمئەزانی چیت بۆبێنم 

شایەنی گەورەیی تۆبێت 

وتم گیانم، گیان هی خۆتە  

چۆن ئەبێت بۆخۆتی بێنم 

وتم دڵمت پێ ئەبەخشم 

ئەویش بۆدیاری دەستنایە 

چونكە ئەوییش بەتەنیا، خۆتی تیایە 

وتم دووچاوی شیرینم 

واز لەدنیابینین بێنە 

چۆن دڵم دێت 

كەئەویش تۆی پێ ئەبنیم 

وتم هەستم 

لەوڕۆژەوی تۆم ناسیوە

هەستوهۆشم لایخۆم نیە 

هەمویت بۆخۆت دزیوە

وتم ئەی ڕۆح

ئاخر ڕۆحیش لەلای خوایە 

ئەویش بۆبەخشین دەستنایە.



(۵)

دوێنێ داوای دیاریەكت  

لێكردم

شەوی ئەمشەو

بیركردنەوەلەخەوی شیرینی كردم

نەمئەزانی چیت بۆبێنم 

شایەنی گەورەیی تۆبێت 

وتم گیانم 

گیان هی خۆتە  

چۆن ئەبێت بۆخۆتی بێنم 

وتم دڵمت پێ ئەبەخشم 

ئەویش بۆدیاری دەستنایە 

چونكە ئەوییش بەتەنیا 

خۆتی تیایە 

وتم دووچاوی شیرینم 

واز لەدنیابینین بێنە 

چۆن دڵم دێت 

كەئەویش تۆی پێ ئەبنیم 

وتم هەستم 

لەوڕۆژەوی تۆم ناسیوە

هەستوهۆشم لایخۆم نیە 

هەمویت بۆخۆت دزیوە

وتم ئەی ڕۆح

ئاخر ڕۆحیش لەلای خوایە 

ئەویش بۆبەخشین دەستنایە.



(۶)

هەموجارێك کەمامۆستا 

باسی جیهان بینی ئەکرد

ئەیوت دنیا 

بچوك بچوك ئەبێتەوە

دڵخۆش ئەبوم

وام ئەزانی 

چاوم پێت ئەکەوێتەوە



(۷)

وەرە بالەنزیكەوە ئاشناتبم 

ترسی دەستنوێژی عەشقتنەبێت 

نەك عەشق 

ئێستا دەنگی دەهۆڵیش 

لەدورەوە خۆش نیە 

ژن

...

وەرە باتێر تێر بۆنتكەم

سیەكانمی لێپڕكەم

تابەبۆنی هەناسەی تۆ 

بمناسنەوە

ژن

...

لەپەراسوم نا 

نازانم لەكام بەشی جەستەم دروست بویت 

دەس بۆهەربەشێك دەبەم

بونی تۆ هەستپێئەكەم 

ژن

...

لەكەشوهەوایەكی ئاڵۆز دەچیت 

ڕۆژێك تەڕوپڕبارانی میهرەبانیت 

ڕۆژێك وەكوساڵێكی 

وشكو بیبارانیت  

پڕلەقاتوقريو گرانیت 

ژن

...

ڕۆژێك ئەبیت بەپەروانەو

لەدەوری مۆمێك ئەکەڕێیت 

ڕۆژێك دەبیت بەمۆمو  

دەیان پەپولە 

باڵەكانیان بەتیشكی ڕوت

هەڵەكروزێت 

ژن.



(۸)

لەوساتەوەی تۆم لەلانیت 

لەجیاتی خەو

هەمووشەوێک 

وەنە وزی مەرگ ئەمباتەوە

چاوەڕوانی 

وەک بەدمەستێک جێمناهێڵێ 

تاتەواو کەیل ومەستئەبێت 

تادواپێکی 

مەستبونی خۆی

لەشەرابی ڕۆحی ماندوم

ئەخواتەوە.



(۹)

سەیرنیە بەلامەوە

چۆلەكەببێت بەواشەو

كۆترەشینكە لێیبترسێ 

مەڕببێ بەگورگی هارو

گەماڵە بۆر لێیبترسێ 

خەمخۆری شار 

بێداڵدەبێ 

كەسێك نەبێ لێیبپرسێ 

ئەم وڵاتە 

تێكەڵ بونێكی سەیر تێكدراوە

هیچ شتێك  

لەجێگای خۆیدانەماوە

نەبەرد 

لەجێگای خۆی سەنگینە 

نەگیا  

لەسەربنجی خۆیدا ڕواوە 

سەیرنیە بەلامەوە 

گورگ ببێتەهاوڕێی سەگ 

بەبەرچاوی شوانەوەمامەڵە  

بەمەڕەوە بكرێ  

لەبری تاوس لەماڵاندا

 قەلەڕەشكە بەخێو بكرێ 

گەورەخائین  

بەسەرۆكو میرو پاشا ناوببرێ 

ئەم وڵاتە  

وەك ماڵۆچكەی دەستی منداڵ  


بەسەریەكدا تێكدراوە 

نەبەرد 

لەجێی خۆی سەنگینە  

نەگیا  

لەسەربنجی خۆی ڕواوە 



(۱۰)

‎کاتێ کەهاتمە دنیاوە

‎وەک مناڵێکى چەتونو بزێو

 ‎بێئەوەی بەخۆم بزانمم

 ‎هەڵزنام بەدارسێوی ژیانا

‎دە ستم بۆهەرسێوێک ئەبرد

‎یان کاڵوکرچونەگەیو

‎یان کرمۆڵبوو

‎یان بێکەڵکو ڕزیوبو

‎ناتوانم وابمێنمەوە

‎ناشتوانم بێمە خوارەوەو

‎لەژیان پەژیوان ببمەوە

‎وائێستابەسەرئەمچڵە باریکەوە

‎نازانم کەی بەرئەبمەوە

...‎لەبری سێو

‎کرمەکان

‎ هاتونەتە ناورۆحمەوە

‎ئێستا ناخی خۆم کرمۆڵه

‎کرمی دوودڵیورارایی

‎دوودڵی

‎لەنێوانی ژیان ونەژیانا

‎ ئێستاکە لەکامیانام

‎لەنێوان چونو نەچونا

‎لەنێوان بونونەبونا

‎دوودڵم لەهەمووشتەکانی

‎پێچەوانەی یەکتری ژیان

‎کرمی گومان

‎گومان لەسێوەکانی تەنیشتم

‎گومان لەباخەوانەکه

‎گومان لەومناڵانەى

‎بەرد ئەگرنە سێوەکان

‎لقی درەختەکان ئەشکێننەوە

‎بۆبەربونەوەى سێوێک

‎تاهەست بەتامی سەرکەوتن بکەن

‎من ئەزانم

‎ئەگەرئاوابمێنمەوە

‎کرمەکان ناخم ئەخۆن

‎قاوغیکی بەتاڵ

‎وەک پشتی کیسەڵێکى مردارەوەبوی بیابان

‎ئەگەربشکەومەخوارەوە

‎وەک دڵۆپێک ئاو کەلەشوێنێکى بەرزەوە

‎وەک هەڵماتەشوشەی ناوئاگر

‎ئەبم بەسەدان پارچەوە

‎تازەئەکرێت لەژیان

‎پەژیوان ببمەوە؟؟؟



(۱۱)

پشتێکی ڕوت

شەرواڵێکی لەکونجێکدافڕێدراو

تەنافێك بۆهەڵواسین

تەنەکەیەك بۆ میزوگوتێکردن

قوتابخانەوپەیمانگایەك

بۆفێربونی خیانەتکردن

چەند ئامێرێک

بۆئابڕووئەتك کردن

چاوی زەقی جەلادێک

بۆتۆقاندن

قامچیەك بۆداپڵۆسین

بڵندگۆیەك 

بۆ پیاهەڵدان

زیندانێکی زۆرگەورە

ناومان لێناوە نیشتیمان



(۱۲)

من حەزم ئەکردئەوشەوە 

تەواو نەبوایه

شەوی یەڵدا

لەچاویا سەعاتێك بوایه

حەزم ئەکرد

روحی شەکەتوماندوم

چرابوایه

تاکوبەرپێت روناك بوایه

لەبەردەمتا بسوتایه

ئەوشەوە

شەکری لێوت

تاسپێدە

لەسەرپیاڵەی خۆزگەمبوایە.



(۱۳)

لەبێتۆیی 

خەریکە مناڵ ئەبمەوە

لەچۆڵەوانی ئەترسم 

ساتەکانی بێدەنگی 

ئەمترسێنێ 

لەتاریکی شەوئەترسم

لەترسا نا لەبەرخۆمەوە

گۆرانیەکان ئەڵێمەوە

تالەبیر خۆمی بەرمەوە

هەردۆعایەك لەنەنكمەوەفێربوم

هەرئایەتێك لەسەرەتایی 

خوێندومە لەبەرخۆمەوە ئەیڵێمەوە

هەموشتێك ئەبێتە تارمایی 

هەمو تارماییەكیش مێردەزمەی تۆقێنەرە

ئەودرەختەی باخەكەمان 

چەندساڵە لەسێبەریا دائەنیشم 

شەوان جوڵەی گەڵاكانی 

ئەمترسێنێ 

ئەوتەنافەی چەندین ساڵە 

دایكم جلەكانی پیا هەڵئەخات 

شەوان

لێم ئەبێتەتەنافی مەرگ 

ئەمترسێنێ 

ئەوپشیلەیەی دەیان ساڵه

بۆتە هاوڕێی هەمیشەیمان

شەوانی تەنیایی 

لێم ئەبێتە جنۆكەو ناوێرم سەیری چاوەكانی كەم 

ئەمترسێنێت 

چەند قێزەونەتەنیایی  

ئەوژورەی تیایا ئەژیم

تابلۆی سەردیوارەكان ئەمترسێنن یەكێكیان هەڕەشەم لێئەكات 

یەكێك بەڕقەوەسەیرم ئەكات 

یەكێكیان قاقا بەڕوم پێدەكەنێ 

زمانم لێدەرئەهێنێ 

وێنەهاوڕێ شەهیدەكەم 

چوارچێوەكەی پڕپڕئەبێت 

لەخوێن خوێن دایئەپۆشێ 

تابلۆی ڕوباری سەردیوارەكە 

پڕپڕئەبێت لەئاو 

بەدیوارەكەدادێتە خوارێ 

هەموژورەكە داگیرئەكات

هێدی هێدی واهەستەكەم

خەریكە ئەمخنكێنێ. 



گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی 


امیدوارم از این محتوا استفاده برده باشید
فرم ارسال نظر





  لیبل رایگان   |   ایکس بادی تهرانپارس   |   فروش تجهیزات ویپ   |   بلاگسازان   |   آموزش تصویری حرکات بدنسازی   |   مجله آشپزی   |   خرید کتراک   |   وکیل حقوقی   |   خدمات گرافیک و طراحی سایت   |   خرید گونی   |   خرید آنتی ویروس   |   آزمون نظام مهندسی  


آخرین مطالب این وبلاگ

آخرین مطالب مجله


خرید حضوری و مطمئن ارز دیجیتال خرید حضوری و مطمئن ارز دیجیتال مشاهده