مامۆستا "خالید فاتیحی" شاعیر و نووسەر و وەرگێری کورد، به ناوی تەواوی "خالید مەلا عەبدولڕەحمان فاتیحی"یە، لە ناوەندی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریی بە خالید فاتیحی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٦٤ زایه‌نی، لە گوندی "چەکۆ"ی سەر بە شارۆچکەی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ئاینیی و کوردپەروەر لە دایکبووە.
(۱)
من ئه‌وه‌م،
هه‌گبه‌ی من هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدایه...
نیشتیمان
ئاڵا
وشه
كتێب.
(۲)
تۆ هه‌میشه
له ئه‌ستێره‌ی كاروانكوژه‌ی به‌یان ده‌چی
كاتێك هه‌ڵدێی
من ئه‌و شه‌وه
سه‌رخۆشم و
تا به‌یانی شه‌شدانگ مه‌ستم.
(۳)
[تراويلكه]
كه تۆ نه‌بيه
خه‌زاڵه بسك شۆڕه‌كه‌ى خه‌ونه‌كانم و
منيش نه‌بمه لاسه‌شۆڕى
هيواو خه‌ون و خۆزگه‌كانت
مانه‌وه‌مان بێهوده‌يه
وه‌ره با لێك جيابينه‌وه.
تۆ هه‌توانێكت پێنه‌بێ
بۆ ساڕێژبوونى برينم و
منيش بۆ تۆ، داوه‌ڵێك بم
باشتروايه جيابينه‌وه.
ده‌ساوه‌ره...
با پێ بنێين به‌سه‌ر روحى ته‌زيوماندا.
(۴)
[سه‌فه‌ر]
سه‌فه‌رمه‌كه...
سه‌فه‌ر يانی
ماڵئاوايى و لێكدابڕان
سه‌فه‌ر يانی
ده‌ربه‌ده‌رى و غوربه‌ت و ژان
ده‌كه‌وايه سه‌فه‌رمه‌كه؟
ئاى كه رقم له جانتاو جلى سه‌فه‌ره
كه ده‌بينم سه‌فه‌رده‌كه‌ى
خه‌م و ئازار ده‌ڕژێنه‌سه‌ر
ئه‌م دڵه پڕ له كه‌سه‌ره
سه‌فه‌رمه‌كه
بوخچه‌ى سه‌فه‌ر
بۆ غوربه‌تى له‌كۆڵ مه‌نێ
كه‌تۆ بڕۆى
له‌م شاره جێم نابێته‌وه
ده‌پێم بڵي:
بۆ كوێ سه‌ر هه‌ڵگرم به‌ته‌نێ؟
(۵)
[خەزاڵ]
هەتا ئێستاش
لە تەلاری دڵی مندا شاژنێكە
گشت سبەینان
پرچە ڕەشە قەترانییەكەی
دەداتە بەر تیشكی خۆری ئەوینی من
ئەو عاشقە
هەتا ئێستاش...
هەموو ڕۆژێ
كە چێشتەنگاو قایم دەبن
دەبێتە پەڵە هەورێك و...
دەڕژێتە ناو دەریای خەم و ئەسرینی من
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
دیگه نگو شام چی بپزم !! ○مجله آشپزی شکمو○
مشاهده