چەند شیعر لە خاتوون "رۆژ هەڵەبجەیی" شاعیر کوردی هاوچەرخ
(۱)
باڵندەیەک دەکەمەوە،
تا باران،
خەیاڵدانم بەردی تێچووە،
تەنگم بە باڵندە
دەرگایەک تا باران،
لە چاوەڕوانیا داکوتان!
(۲)
هەڵمبکەنە تا بە شیعردا بڕۆم،
چیایەک لە مندا دائەنیشێت،
فڕینێک دەچنم،
هەڵۆیەک کرێ نشین!
(۳)
لەچکەکەم پڕە لە درەخت،
ئەوەندە نوێژم ناشت،
ئاو چەترێکی پێکا لە فوارە
لەچک، نوێژ، چەتر
سێگۆشەیەک تەزبێح،
موناجاتێک لە چاوما،
زیکرو تەهلیلە!
(۴)
چیمەنێک دەناسم دراوسێمە،
دوو هەنگاو سەوزایی،
پێڵاوی لێ دەڕژێ
بە کۆڵانەکانی تەنیشتم دەڵێم
لە نوچێکدا ڕێگایەک بوەرێنە،
تا ڕۆشتنی چۆلەکەیەک،
چینەیەک لە چیمەن!
(۵)
لەم دەرگایە دامگرە،
با خەیاڵم بکەمە بەرت
گرێیەک لەولاتر بکەرەوە،
تا قیامەت ڕۆشتووم لە گۆچانێکا،
بیرچوونەوەت توحفەترین باران!
(۶)
ئەم پاییزە هەڵکە،
من پێچاو پێچ سریالیستم،
تا سەرما بوونی باران،
جانتاکەت بخەرە چاوی قفڵێک،
هێشتا پەنجەرەیەک ماوە ڕابکا،
هەور مەکوژە، غەزەل پەشموردە،
تەنزیک ئەی شێخ ڕەزا!
(۷)
ئاوەدانیم ئێش دەکا،
چۆڵییەکم پیا بدە
لە وەسێتی دەستەکانما دادەنیشم،
ئەوەندە بەسەر سەرما کەوتووم
جلەکانم گریاوە،
ئەمە زەنگێکە زستان!
(۸)
ببوره گه‌ر زاهیدانه له تۆ دووام،
به‌بێ هه‌ناسه سه‌وزه‌كانی تۆ،
كه‌ناری ئه‌م ئاوه‌دانییه دڵۆپه ده‌كا
تژی له ته‌ماشای باغه‌یی و مه‌وجدان له مردن!
(۹)
بێده‌نگیم پێوه ئه‌ده‌م،
تۆفانی خامۆشیم ئه‌دوورم،
ئه‌و كاته‌ی له تروپكی له رزیندام
ئێواره‌یه‌كی بچوكم داوه به‌خۆمدا،
پڕه له نوێژی تۆ!
(۱۰)
گه‌ر له بیرم بێ بخه‌وم،
ده‌سته‌كانم ده‌كوژێنمه‌وه و
سێوه‌كانم هه‌ڵده‌كه‌م،
گیرفانی خه‌یاڵه‌كانم قوڵتر ده‌كه‌م له تۆ!
(۱۱)
هه‌ندێ جار تا به‌ره‌به‌یان بێدارم بێ تۆ...
چه‌ند حه‌رفێك ڕه‌نگ ده‌كه‌م،
به سمێڵه‌كانی سلفادۆر دالی،
له سه‌رده‌می سریالیستیشه‌وه،
كه كراسێك قسه ده‌كا
ده‌كه‌مه به‌ری سپێده تا ئاوا نه‌بیت تۆ!
(۱۲)
ئه‌وه‌چراكانی منن ده‌ستیان پڕه،
له لەفافی زیوین...
ئاخر شه‌وه‌كان سه‌ریان ده‌شكێ له فیراقی تۆ،
تاوێك وه‌ره قۆپچه‌ی ئه‌م شه‌وه بكه‌ره‌وه،
كه چرا پێده‌كه‌نێ و
فیراق ده‌ڕوات به‌ره‌و فه‌نا بوونی فه‌نا!
(۱۳)
دیواره‌كان بڕێك جار نه‌خۆش ده‌كه‌ون،
چونكه دڵیان ده‌كێڵن به بزماری قسه‌كانی تۆ...
دیواره‌كان قاقا ده‌ژه‌نن..
چونكه بڕێ جار هه‌توانی هه‌تاوی تۆ،
باڵایان دائه‌گیرسێنێ!
(۱۴)
كه كورسییه‌ك ده‌شكێ،
له ڕۆحی ڕۆمانسییه‌تی منه‌وه
ئێواره‌م پێكراوه به حه‌رفی شكسته،
كه‌چی تۆ له‌ولاتره‌وه ئاخی دره‌ختێكی،
به ده‌زووی تۆپه‌ڵێك خه‌مه‌وه شپرزه!
(۱۵)
هه‌ر كاتێك مردن فواره‌ی زه‌وقی به‌ر ئه‌داته‌وه
ژیان ختوكه‌ی دێ،
مردن جێنوێنی له‌سه‌ر چرپاكه‌ی ژیانه،
ژیان هه‌ر به‌و ده‌گاته ئۆرگازم،
نه‌ك من و تۆ!
(۱۶)
من كه‌ی خه‌ڵكی ووڵاتی كاتم
تۆ ده‌ڵێی چی؟؟
كات شمشێره‌و هه‌موو شته‌كان سه‌ر ده‌بڕێ....
كه‌چی شیعری من ووڵاتی كات سه‌ر ده‌بڕێ!
(۱۷)
ئاوه‌دانی له دره‌ختا نیشته‌جێیه
نه‌ك له حه‌رفه دووره‌كانی من و تۆ
ئه‌و كه سه‌وزی ئاوڕشێن ده‌كا،
ده‌بێته ماڵی چۆله‌كه و كۆتر و كه‌ناری و كه‌نه‌سمه!
(۱۸)
من وتۆ له‌یه‌ك ناچین،تۆ جانتایه‌كت هه‌ڵگرتووه
قورس به حه‌رفه دووره‌كانی دوێنێ،
ئه‌مه نامه‌یه‌ك بوو له ده‌ستی (با) به جێ‌ما
من جانتایه‌ك له دڵمایه قاچه‌كانم،
ده‌كاته‌وه بۆ سه‌فه‌ر فڕینی تیا هه‌ڵده‌گرم،
ئه‌مه نامه‌یه‌كه ڕه‌شنووسی مناڵیم!
(۱۹)
گه‌وجێتی ئه‌قڵ ڕاو ده‌كا،
هه‌ندێ جاریش ده‌گاته من و تۆ،
ئه‌و كاته‌ی پێكێك ژه‌هر،
له‌شه‌رابه‌كانی ئه‌زموونه‌وه فڕ ده‌كه‌ین...
ئه‌و كاته‌ی به گره‌وی گه‌مه‌وه ده‌ست شكاندن،
له‌گه‌ڵ شێردا ده‌كه‌ین!
(۲۰)
ئاوی گۆمه‌كان به قیڕه‌ی بۆقه‌كان،
لیخن بوون،
ده‌بێت ملپێچی جۆگه‌كان له ملكه‌ن!
(۲۱)
ئاگر ده‌بێت ده‌سته‌كانی بپژمێ،
تا خه‌و نه‌بینێ خۆڵه‌مێش باوه‌شێنی بكا!
(۲۲)
كۆڵانێك به هاروهاجی منداڵان كه‌وتۆته پیری،
ده‌بێت دارتاشێك گۆچانێكی بۆ چێكا،
پڕ له‌پێكه‌نینی شارلی شاپلن!
(۲۳)
ڕۆشتنی مێرووله‌یه‌ك كه‌ڕ ده‌بێت،
ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ دوو قوم،
گوڵه گه‌نما پێشبڕكێ هه‌ڵدا!
(۲۴)
شه‌و تا به‌ره به‌یان پرخه‌ی دێ،
نا یه‌ڵێ په‌نجه‌ره بنوێ،
ده‌بێت له دۆسییه‌كانی باجدانا،
تاریكی بكێشێ!
(۲۵)
پاییز واڕاهاتووه
له‌په‌نجه‌ی هه‌ر گه‌ڵایه‌كا بنوێ،
برین نیشته‌جێ..ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر
بچێته خولی هاوینه تا ببێته برین پێچ!
(۲۶)
دوكه‌ڵێك ده‌دڕێت،
بۆ هه‌ڵكردنه‌وه‌ی به‌پاڵتۆی ئاسماندا،
ده‌بێت فیكه‌كێشانی (با) هاوڕابێت،
له‌گه‌ڵ چڵی چرا!
(۲۷)
ڕه‌نگی ڕه‌ش پڕه له جریوه‌ی چاوه‌ڕوانی،
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت
به‌پێكه‌نین ته‌ڕ بكرێ و
خه‌ت ،خه‌ت بكرێ به چه‌هچه‌هه‌ی په‌مه‌یی!
(۲۸)
مۆمێك پڕه له گریان،
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت
شه‌وله داوه‌كه‌ی ناویا بنوێ و
ژن ده‌نكه شقارته بخاته زاری زبڵخانه!
(۲۹)
پیاسه‌كردن به دارستانی ده‌ست و په‌نجه‌كانا،
بێزاری ده‌شێلێ..
ده‌بێت گسكێك له ماندووبوون بدرێ،
له بیابانی لێوی یارا،
باڵێك له ماچ باڵه‌فڕ بێ!
(۳۰)
كانی تووشی په‌ركه‌م بووه، له وشكه ساڵییا
ده‌بێت جۆگه‌له‌كانی پێی،
نووچێك بده‌ن له یه‌خه‌ی پاڕانه‌وه،
چه‌م به‌ده‌م نزاوه كاسكێته‌كه‌ی سه‌ری نه‌ویكا!
(۳۱)
تاریكی ده‌روون له فیراقا چه‌ماوه‌ته‌وه،
ده‌بێت گلله‌یی بگاته تاڵێك نوور،
چرا خه‌به‌ری بێته‌وه
په‌روانه پایپی عیشق پێكا!
(۳۲)
نیشتمان ناوی خۆی بیر چۆته‌وه...
ده‌شتی سواغ دراوه به‌په‌لكه زێڕینه‌ی درۆ،
شاخی ره‌قبۆته‌وه له سه‌رمای درۆ..
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت شه‌تڵی هه‌موو پۆستاڵه‌كانی شه‌ڕ،
بچنه‌وه بۆ سه‌ره‌نوێلكه،
تفه‌نگه ده‌مه‌وه‌ره‌كانی بكرێنه بووكه‌شووشه!
(۳۳)
مناڵه چه‌تونه‌كان به قریوه‌ی به‌رد،
سه‌ری باران ده‌شكێنن...
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت سه‌ری باران تیماركه‌م،
له ستیانی ئینجانه‌دا،
تا سه‌وز بێت لێزمه‌ی جریوه،
له كه‌مه‌ری فڕینا!
(۳۴)
خه‌مێكی قه‌ره‌باڵغ ڕووی تێ‌كردووم،
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت قوم قوم ڕۆشنایی،
ده‌ستی باخێكی نابینا بگرن ،نه‌ك گۆچانێكی په‌رپووت...
جۆگه پێڵاوه گه‌نجه‌كانی ،بداته ڕووبارێكی پێشمه‌رگه،
نه‌ك گۆمێكی كه‌نه‌فت!
(۳۵)
تۆ ئه‌وه‌نده خوڕ خوڕ دڵڕه‌قیت ،كۆكرده‌وه
شتێك لای چه‌پمه‌وه هاڕه‌ی كرد و شكا...
بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت ده‌نگ بده‌م به حكومه‌تی گوڵ،
تا دڵڕقی له‌ده‌ستورا سكوتكا!
(۳۶)
جه‌نگ پاشماوه‌كانی تۆخترن تا خۆی،
هه‌ر كه‌لاوه‌یه له كۆڵانه‌كه‌ماندا،
ده‌كۆكێ و شه‌قام ڕشاوه‌ته‌وه...
هه‌ر منداڵی بێقاچه ،به دارشه‌ق
تف ده‌نێرن بۆ پێڵاو...
هه‌رلافاوی بێوه‌ژنه،
گسك له لاولاوی ته‌مه‌نیان ده‌ده‌ن...
هه‌ر كچه ڕه‌شپۆشه‌كانه له‌و سه‌ری كۆڵانه‌وه،
پاكیزه‌ییان فڕێده‌ده‌ن...
جه‌نگ،جه‌نگ... جه‌نگ هه‌ر ده‌ڕوا
جه‌نگ دوا كه‌ڤاڵه چاره‌سه‌ر وێنا ناكا!
(۳۷)
مۆمێک وەنەوز ئەدا،
تا شەو پیاسە بکات...
کەمێک نوقتە ئاوڕشێنکە،
تا شەو نوقتەکانی داکەنێت،
تا فوارەی ئیشراقت،
هەڵدەمە جۆگەلەی دێڕێک!.
(۳۸)
خەریکە پێچ دەکەمەوە بۆ کلاسیک،
جادەی ئەم هزرە درزی تێکەوتووە،
ڕۆمانسییانە تێکەڵی غەزەلتم...
ببورە مۆدێرنە!.
(۳۹)
هەڵەبجە دەگەڕێتەوە،
لە سەبەتەکەدا هەنار پێدەکەنێت،
گریان گوزەشت،
تکایە لەبەرمکە، مردن تەنگە بۆ بەرم!.
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە: #زانا_کوردستانی
ارتقاء سریع سایت در گوگل با ❌بک لینک قوی❌
مشاهده